وەزارەتی دارایی عیراق هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەکاتەوە

10:26 - 2024-04-20
کوردستان
78 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عیراق داوای زانیاری فەرمانبەرانی هەرێم دەکات، بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی بۆیان لە بانکەکانی رەشید یاخود رافیدەین یان بانکی بازرگانی عیراقی.
وەزارەتی دارایی حکومەتی عیراق، نووسراوێک ئاڕاستەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەکات، تیایدا داوا دەکات زانیاریی تەواوی کارمەندانی هەرێمی کوردستانیان بۆ بنێردرێت، بە مەبەستی تەواوکردنی رێوشوێنەکانی بەبانکیکردن مووچەکانیان.
داواکە لەسەر بنەمای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییە کە تیایدا هاتووە، بەبانکیکردن دەبێت لە رێگای بانکەکانی حکومەتی عیراقەوە بێت، ئەوانیش بانکی بازرگانیی عیراق یاخود بانکەکانی رەشید و رافیدەینن.
بەگوێرەی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی کە ئیمزای تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراقی لەسەرە، داوای زانیارییە گشتییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کراوە، وەک ناوی چواریی، بەرواری لەدایکبوون، ناوی دایک، ژمارەی تەلەفۆن، ناونیشان و ژمارەی پیشەیی.

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان