ئەمڕۆ 20/4/2024 لە تانکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنییەوە، رێژەیەکی زۆر نەوتی رەشی خاو رژایە سەر رێگەکە و بە هۆیەوە هاتوچۆ بە تەواوی پەکی کەوت.
دواتر لایەنە پەیوەندیدارەکان، توانیان رێگەکە لە نەوتە رەشەکە پاک بکەنەوە و هاتوچۆ ئاسایی بکەنەوە. ئەوەش دوای ئەوە هات، کە 3 سەعات بە بەردەوامی کاریان تێدا کرد.