رۆڵی پەیوەندییەکان لە گەشەی منداڵدا

10:51 - 2024-04-21
کەلتور
172 جار خوێندراوەتەوە

لە ئینگلیزییەوە: چنار عەزیز


خۆشەویستی، متمانە و پەیوەندییەکان بنەڕەتین بۆ گەشەی منداڵ. لەناو پەیوەندییەکاندا منداڵان فێر دەبن چۆن فێر ببن و چۆن بیر بکەنەوە، چۆن تێبگەن، چۆن  هەڵسوکەوت بکەن، پەیوەندییەکانیان چۆن بونیاد بنێن، هەستەکانیان چۆن دەرببڕن، چۆن لێهاتووییە کۆمەڵایەتییەکانیان گەشە پێبدەن.
یاریکردن لەگەڵ منداڵان پەیوەندییەکان بەهێز دەکات و هانیان دەدات لە چارەسەرکردنی کێشەکان. بۆچی خۆشەویستی، پەیوەندییە پەروەردەییەکان گرنگن بۆ گەشەی منداڵ؟
پەیوەندییەکانی منداڵان شێوە بە جیهانبینی منداڵان دەدەن، کە ئەمەش کاریگەری لەسەر گەشەکردنیان هەیە. لەناو پەیوەندییەکان لەگەڵ دایک و باوک و ئەندامانی خێزاندا منداڵان فێری ناسینی خۆیان و جیهانەکەیان دەبن. 
ئەمەش لەبەر ئەوەی پەیوەندییەکان رێگە بە منداڵان دەدەن خۆیان هاوارێک، پێکەنینێک، پرسیارێک، دەرببڕن، باوەشێک، وەڵامێک، زەردەخەنەیەک، شتێک بەدەستبهێنن، وەرگرتنی زانیاری زۆر دەربارەی ئەوەی کە جیهان چۆنە و چۆن مامەڵە بکەن، چۆن بیربکەنەوە، تێبگەن، پەیوەندی بکەن، رەفتار بکەن، هەستەکان پیشان بدەن و پەرە بە توانا کۆمەڵایەتییەکان بدەن.
بۆ نموونە، کاتێک منداڵەکەت داوای باوەشکردن دەکات و بە شێوەیەکی گەرم و خۆشەویست و نەرم وەڵامی دەدەیتەوە، تۆ یارمەتی منداڵەکەت دەدەیت دەربارەی پەیوەندییەکان، هەڵسوکەوت و هەستەکان فێر بێت.
کاتێک بە گەرمی وەڵامی پێداویستییەکانی منداڵەکەت دەدەیتەوە، هەروەها یارمەتی منداڵەکەت دەدەیت هەست بە سەلامەتی و پارێزراوی بکات و پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان هەردووکتاندا دروست بکەیت. کاتێک منداڵەکەت هەست بە سەلامەتی دەکات، ئەگەری ئەوە هەیە منداڵەکەت متمانەی زیاتری هەبێت بۆ دۆزینەوەی جیهانی خۆی.

لە ساڵانی سەرەتای تەمەنی منداڵدا رێگەی سەرەکی فێربوون و گەشەکردنی  منداڵ  یاریکردنە

پەیوەندییەکانت لەگەڵ کەسانی تر
ئەو پەیوەندییانەی لەگەڵ کەسانی تردا هەتە شێوە دەدەن بە گەشەی منداڵەکەت. بەو شێوازەی کە تۆ رەفتار دەکەی لەگەڵ کەسانی تر و پەیوەندی دەبەستیت لەگەڵیاندا. بۆ نموونە هاوبەشەکەت، ئەندامانی خێزانەکەت، هاوڕێکانت، بەم جۆرە پەیوەندییانە پیشانی مناڵەکەتی دەدەیت کە لەگەڵ کەسانی تردا چۆن بێت و چۆن رەفتار بکات.
هەروەها بە پەیوەندییەکانت پیشانی منداڵەکەتی دەدەیت کە چۆن کەسانی تر بەرامبەر یەکتر رەفتار دەکەن، ئەگەر منداڵەکەت لەم پەیوەندییەدا میهرەبانی و رێزی بەدیکرد، ئەویش بە هەمان شێوە فێر دەبێت میهرەبان و بەڕێز بێت لەگەڵ کەسانی تردا.

بۆچی یاریکردن گرنگە بۆ گەشەکردن و پەیوەندییەکان؟
لە ساڵانی سەرەتای تەمەنی منداڵدا رێگەی سەرەکی فێربوون و گەشەکردنی منداڵ یاریکردنە. یاریکردن بۆ منداڵەکەت چێژبەخشە، هەروەها  دەرفەت بە منداڵەکەت دەدات بۆ گەڕان و تاقیکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکان و  هەندێکجار هەڵە کردن.
پەیوەندییەکەتان یارمەتی منداڵەکەت دەدات زۆرترین سوود لە یاریکردن وەربگرێت. ئەمەش لەبەرئەوەیە کە هاندانی تۆ متمانە بە منداڵەکەت دەبەخشێت بۆ گەڕان و تاقیکردنەوە و هەڵەکردن.  هەروەها کاتێکی زۆر کە بە یاریکردن، قسەکردن، گوێگرتن و کارلێککردن لەگەڵتدا بەسەر دەبەیت یارمەتی منداڵەکەت دەدات فێری کارامەییەکانی ژیانی سەرەکی بێت، وەک پەیوەندیکردن، بیرکردنەوە، چارەسەرکردنی کێشەکان، جوڵەکردن و بوون لەگەڵ منداڵان و گەورەکانی تر.
کاتێک یاری لەگەڵ منداڵەکەت دەکەیت، پەیوەندیتان دروست دەکات. بەسەربردنی کات بۆ یاریکردن پێکەوە پەیامێکی سادە بۆ منداڵەکەت دەنێرێت، تۆ بۆ من گرنگیت.  ئەم پەیامە یارمەتی منداڵەکەت دەدات بزانێت کە کێن و لە کوێی جیهاندا دەگونجێت.
یاریکردن و پەیوەندییەکان لە کردار و رەفتاردا، پیکابۆ (چاوشارکێ) بە نموونە.
یارییەکی سادەی وەک پیکابۆ نموونەیەکی گەورەیە لە چۆنییەتی پەیوەندییەکان و یاریکردن و کات بەسەربردن بەیەکەوە، چونکە  یارماتیدەری گەشەکردنی منداڵە. (پیکابۆ یان چاوشارکێ، یارییەکی منداڵانەیە بریتییە لە بە دەست دەم و چاوی خۆ داپۆشین و لەپڕ هەڵماڵینی و هاوارکردن.)
کاتێک تۆ یاری پیکابۆ لەگەڵ کۆرپەکەتدا دەکەیت، روخسارت لە پشت دەستەکانت دەشاریتەوه، دووباره سەیری کۆرپەکەت دەکەیتەوە، پێدەکەنێت و زەردە خەنە دەکات، کۆرپەکەت داوا دەکات بەردەوام بیت لە یاریکردن، چونکە ئەمە شتێکی چێژبەخشه بۆ ئەو، تۆ بەردەوامی بەم یاریکردنەت دەدەی و ئەویش دڵخۆش دەبێت. بەڵام دوای ماوەیەک رەنگە کۆرپەکەت چاوی لێ دوور بخاتەوە.  ئەوە شێوازی ئەوە بۆ ئەوەی بڵێت: (بەسە یاریکردن بۆ ئێستا). دەزانی کاتی ئەوە هاتووە پشوویەک بدەیت.
ئەم نموونەیەی پیکابۆ ئەوە نیشان دەدات کە کۆرپەکەت دەیەوێت یاریت لەگەڵ بکات، ئەمەش واتە کۆرپەکەت وابەستەی تۆیە. وابەستەبوون نیشانەی گەشەکردنی کۆمەڵایەتی و سۆزداری تەندروستە.
هەروەها، کاتێک کۆرپەکەت دەقیژێنێت و دەستی درێژ دەکات بۆ ئەوەی بڵێت، (با یاری بکەین!)، ئەمە نیشان دەدات کە کۆرپەکەت پەرە بە زمان و تواناکانی جووڵەی گشتی دەدات. کاتێک وەڵام دەدەیتەوە، هانی کۆرپەکەت دەدات بەردەوام بێت لە پەیوەندیکردن لەگەڵت.
پیکابۆ (چاوشارکێ) یارمەتی بیرکردنەوەی کۆرپەکەت دەدات.  کۆرپەکەت کاتێک ون دەبیت و دواتر دەردەکەویتەوە فێری ئەوە دەبێت کە چی لە دوای ئەوە دێت. کاتێک وەڵامی ئاماژەکانی کۆرپەکەت دەدەیتەوە بۆ یاریکردنی زیاتر یان بۆ پشوودان، کۆرپەکەت تێدەگات کە دەتوانێت متمانەت پێ بکات. ئەمەش یارمەتی منداڵەکەت دەدات هەست بە سەلامەتی و خۆشەویستی و ئاسایش بکات.

 پەیوەندییەکان: سوودەکانی بۆ ژیان
کارلێکی گەرم و پڕ خۆشەویستی لە نێوان تۆ و منداڵەکەتدا پەرە بە متمانە و خۆڕاگری و پەیوەندی منداڵەکەت دەدات. منداڵەکەت لە تەمەنی دواتردا پێویستی بەم کارامەییانەیە بۆ کارکردن لە رێگەی کێشەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ فشار و دروستکردنی پەیوەندی تەندروست لەگەڵ کەسانی دیکە لە تەمەنی هەرزەکاری و گەورەییدا.
هەروەها وابەستەیی و پەیوەندی بەهێز لە سەرەتای ژیاندا بەو مانایەیە کە منداڵەکەت ئەگەری تەندروستی دەروونی باشتری هەبێت و دواتر تەحەدای رەفتاری کەمتری هەبێت.
بە دروستکردنی پەیوەندییەکی گەرم و ئەرێنی و وەڵامدەرەوە لەگەڵ منداڵەکەت لە ئێستادا، تۆ یارمەتیت دەدەیت بۆ داڕشتنی ئەو کەسە گەورەیەی کە منداڵەکەت دەبێتە گەورە و بناغەیەکی بەهێز بە منداڵەکەت دەدەیت بۆ ماوەی ژیانی.

سەرچاوە:
https://raisingchildren.net.au/guides/first-1000-days/loving-relationships/relationships-development


بابەتە پەیوەندیدارەکان