كتێبێكی فه‌لسه‌فییه سه‌باره‌ت به چه‌ندین چه‌مكی په‌یوه‌ندیدار به مۆدێرنیتی كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك نووسه‌ره‌وه نووسراون و له‌لایه‌ن رێبین ره‌سوڵ ئیسماعیل له عه‌ره‌بییه‌وه كراوه به كوردی.
له كتێبه‌كه‌دا بۆدلێر پێناسه‌ی مۆدێرنیتی ده‌كات و به گه‌ڕانێكی جوانیناسانه‌ی داده‌نێت له مه‌یل و هه‌ستی ناكام و به‌كارهێنانی له كاری هونه‌ریدا كه هه‌ڵكه‌وتێكی نه‌مری هه‌یه.
سه‌ره‌تای كتێبه‌كه بۆ كێشه‌ی زاراوه‌سازیی مۆدێرنیتی و مۆدێرنیزم ته‌رخان كراوه و باس له سێ شه‌پۆلی مۆدێرنیتی كراوه. كتێبه‌كه خۆی له 12 به‌ش پێكهاتووه كه هه‌ر به‌شێكی بۆبابهتگهلی وه‌ك په‌یوه‌ندی مۆدێرنیتی و په‌یوه‌ندیی عه‌قڵانی، مۆدێرنیتی و چه‌مكه مێژووییه‌كه‌ی، سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری، بونیادگه‌ری و ده‌روونشیكاری، بنچینه‌كانی مۆدێرنیتی و سه‌رچاوه‌كانی، دابران له نێوان مۆدێرنیتی و هاوچه‌رخ.
تێبینی : ئه‌و كتێبانه به‌شێكن له چاپكراوه نوێیه‌كانی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م.