سەرۆک کۆماری عیراق: پشتیوانی رۆژنامەنووسان دەبین بۆ دابینکردنی مافەکانیان

12:06 - 2024-04-22
عیراق
93 جار خوێندراوەتەوە

 سەرۆک کۆماری عیراق لە یادی رۆژنامەگەری کوردیدا یەپامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە رۆژنامەگەریی ئازاد و سەربەخۆ  بنەمایەکی سەرەکی و گرنگی پێشخستنی وڵاتە.
د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاند"لە یادی 126 ساڵەی رۆژنامەگەری کوردیدا، پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم رۆژنامەنوسانی کوردستان دەکەم و دامەزراندنی یەکەم رۆژنامەی کوردی بەناوی "کوردستان" بەرز رادەگرین."
سەرۆک کۆماری عیراق وتیشی "رۆژنامەگەریی ئازاد و سەربەخۆ، کە پەیامەکان بەراستی و دروستی دەگەیەنێت و روداوەکان پیشەگەرانە دەگوازێتەوە، بنەمایەکی سەرەکی و گرنگی پێشخستنی وڵاتە، ھەروەھا لەڕێی چاودێریکردنی دامەزراوەکان و بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری و ھێنانەکایەی کۆمەڵگەیەکی ھۆشیار دەتوانێت بەشداربێت لە بونیادنانی نیشتمانێکی پێشکەوتوی گەشەسەندوو."
د.لەتیف رەشید  پاڵپشتی خۆی بۆ رۆژنامەنووسان دوپاتکردەوە و رایگەیاند " ھەمیشە پشتیوانیان دەبین لە دابینکردنی مافەکانیان و ھێنانەکایەی ژینگەیەکی لەبار بۆ ئازادی کارکردنیان لەپێناو بڵاوکردنەوەی رۆشنبیری و ھۆشیاری لە کۆمەڵگەکەماندا."

بابەتە پەیوەندیدارەکان