لە فێستیڤاڵێكی دەستەی كوردستانیدا: خۆژێنی، سەربەخۆییە!

02:07 - 2024-04-22
کوردستان
65 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، لە سلێمانی، دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەهاوبەشی لەگەڵ رێكخراوی رۆزە لۆكسمبۆرگ، فێستیڤاڵێك بەناونیشانی (خۆژێنی، سەربەخۆییە!) رێكدەخات و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.
چالاكییەكانی رۆژی یەكەمی فێستیڤاڵەكە، سەعات 10ی سەرلەبەیانی لە پاركی ئازادی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و تا سەعات 8:30 دەقیقەی شەو بەردەوام دەبێت.
چالاكییەكانی رۆژی دووەمیش سبەینێ سێشەممە، لە گوندی دێرێی خواروو لە ناوچەی شارباژێڕ بەڕێوەدەچێت و سەعات 10:30 دەقیقەی سەرلەبەیانی دەستپێدەكات.
لە فێستیڤاڵەكەدا، چەندین چالاكیی پێشكەش دەكرێن، لەوانە: وۆركشۆپی توێژینەوەی قڕكەرەكان، ناساندنی كتێبـی گرافیكی كشتوكاڵ لە كوردستان و عیراق، پیشانگەی مێژووی زارەكی جووتیار لە گوندەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی، پیشانگەی توێژینەوەی ژینگەیی، پیشانگەی تۆوی خۆماڵی جووتیارەكان، پیشانگەی خۆراك و كەلەپوور لە دەستەی كوردستانی، چالاكی ئەكادیمییەكان و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی، نمایشی دوو فیلم لە بارەی كشتوكاڵی سروشتی، مێزگرد و شرۆڤە لە بارەی پرسی خۆژێنی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان