سودانی: رێکەوتننامەیەکمان لەسەر دۆسێی ئاو بۆ ماوەی 10 ساڵ ئیمزا کرد

05:45 - 2024-04-22
عیراق
71 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، رێگە نادەن خاکی عیراق بۆ تێکدانی ئاسایشی ھیچ وڵاتێک بەکاربھێنرێت.

وتیشی، زیاتر لە 24 لێكتێگەیشتنمان لەگەڵ توركیا ئیمزا كردووە، یەكێكیان رێكەوتنێكی 10 ساڵەیە لەبارەی ئاو.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، پەیوەندییەکی مێژووییمان لەگەڵ عیراق ھەیە و ئەو رێکەوتننامانەی ئیمزاکراون خاڵی وەرچەرخان دەبێت لە نێوان عیراق و تورکیا.

ئەردۆغان وتیشی، عیراق یەکێکە لە ھاوبەشە بازرگانییە گرنگەکانمان و قەبارەی بازرگانی نێوانمان  ساڵانە گەیشتووەتە زیاتر لە 20 ملیار دۆلار.

بابەتە پەیوەندیدارەکان