کۆچی دوایی هەڤاڵ عەلی شامار، تێكۆشەری دێرین و فەرماندەی رۆژە سەختەكانی خەبات و كوردایەتی، لە دڵەوە نیگەرانیكردم.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کاک رێبوار عەلی شامار، بنەماڵە سەربەرزەكەی و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەكەم و هاوبەشی ئەم ماتەمەم.
کاك عەلی شامار پێشمەرگەیەكی دڵسۆز و سەرڕاستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، لە تەمەنی لاوییەوە چووە ریزی شۆڕش و كۆڕی خەباتەوە. یەكێك بوو لە رۆڵە ئازا و بەجەرگەكانی گەرمیان و مێژوویەكی پڕ لە شانازی و شكۆمەندی بۆ خۆی و یەكێتییەكەی تۆماركردووە.
لەم ماتەمە گەورەیەدا یاد و یادەوەریی خاتوو وەسفیەی هاوسەری و كاك كاروانی جوانەمەرگ وەبیردەهێنینەوە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان شانازی بە ناو و ناوبانگی هەڤاڵ عەلی شامار و خێزانە سەربەرزەكەیەوە دەكات كە نموونەی باڵای دڵسۆزی و وەفادارین بۆ خاكی كوردستان.
رۆحی هەڤاڵی کۆچکردوومان شادبێت و خوای گەورە سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان