کۆسرەت رەسوڵ عەلی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دانەبڕاو، عەلی شامار دەردەبڕێت

08:08 - 2024-04-22
کوردستان
79 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی کاک عەلی شامار
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دانەبڕاو و مەفرەزە سەرەتاییەکان عەلی شامار-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.

کاک عەلی شامار پێشمەرگەیەکی ئازا و تێکۆشەر بوو، ژیان و خەباتی لەپێناوی گەلەکەیدا سەرف کرد، فەرماندەیەکی بە ورە و قارەمان بوو، بەداخەوە بۆ لەدەستدانی ئەم تێکۆشەر و قارەمانە، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

کۆسرەت رەسوڵ عەلی

بابەتە پەیوەندیدارەکان