سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ لێپرسراوانی ھەرێم کۆدەبێتەوە

11:01 - 2024-04-22
کوردستان
98 جار خوێندراوەتەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و وەفدێکی باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.

سەرۆککۆماری تورکیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سودانی لە بەغدا رایگەیاند، لەسەردانەکەیدا بۆ ھەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەسەر پێکەوەکارکردنی دوو لایەنە دەکەن و وڵاتەکەشی جیاوازی لەنێوان پێکھاتەکانی عیراقدا ناکات و پشتیوانی ھەموو پێکھاتەکان دەبێت.

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان