وتەبێژی حكومەتی عیراق رایدەگەیەنێت، دابینكردن و بە بانكیكردنی مووچە بڕیاری دادگای فیدراڵیی عیراقە و دەبێت هەموان پێوەی پابەندبن و “ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامدەبێت”.
باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند، بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بڕیاری دادگای فیدراڵیی عیراقە و پێویستە دەسەڵاتەكانی یاسادان و جێبەجێكردن پێوەی پابەندبن و حكومەتی هەرێم زانیاریی و داتاكانی تایبەت بە فەرمانبەران و مووچەخۆران رەوانەی بەغداد بكات.
لەبارەی ڕەوانەكردنی مووچەی مانگەكانی تری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانەوە، باسم عەواد دڵنیایدا كە ناردنی مووچە بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.