فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عیراق و هەرێمی کوردستان سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکات

01:23 - 2024-04-23
کوردستان
74 جار خوێندراوەتەوە

کۆلۆنێل هامپ، فەرماندەی هێزەکانی  ئەڵمانیا لە عیراق و هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆتایهاتنی ئەرکەکەی،  کۆلۆنێڵ پێرسیکۆڤسکی فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئەڵمانیا بە یاوەری وەفدێکی سەربازی ئەڵمانیا  سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالیان کرد  لە لایەن مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال وە پێشوازیکران .

وەفدی میوان تاجەگوڵینەی وەفاو رێزیان لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال داناو لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا بە رێزەوە ئاماژەیان بە رۆڵ و پێگەی مێژوویی سەرۆک مام جەلال لە حکومڕانی و خەباتی نەتەوایەتیدا کرد و پێزانینان بۆ خەبات و ماندووبوونی دەربڕی هاوکات کۆلۆنؽل هامپ لەمەزاری مامەوە کۆتایی ئەرکەی راگەیاند وەک پێزانینێک بۆ ژیان و قوربانیدانی سەرۆک مام جەلال و ئەو خزمەتانەی پێشکەشیکردوون .

لەبەرامبەردا مەکتەبی سکرتارییەت سوپاسی و پێزانینان بۆ هێزەکانی ئەڵمانیا و گەل و وڵاتی ئەڵمانیا دەڕبڕی لە کەلەشەڕی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر پشتگیرو هاریکاری گەلی کورد بوون و بەشێک بوون لەسەرکەوتن بەسەر جەنگی داعشدا و هیواشیان خواست وەک هەمیشە هەماهەنگ بن و هاوکاربن لە گەشەپێدان و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و زاڵبوون بەسەر تەحەددییە ئەمنییەکاندا .

بابەتە پەیوەندیدارەکان