بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری مامۆستا جەمال هیدایەت
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند و مامۆستا (جەمال هیدایەت)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم.
مامۆستا جەمال هیدایەت هونەرمەندێکی گەورە و پڕ ئەزموون بوو، مامۆستا و فێرکارێکی گەورە بوو، رۆڵی دیار و بەرچاوی هەبوو لە پێگەیاندنی دەیان هونەرمەندی کورد، لەگەڵ هاوڕێ هونەرمەندەکانی لە تیپی هونەری هەولێر خزمەتێکی یەکجار گەورەی هونەری کوردی بەگشتی و هەولێر بە تایبەتیان کرد.
بەداخەوە بۆ ئەم کۆستە و لەدەستدانی ئەم هونەرمەندە گەورەیە، هاوبەشی خەمتانم، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست ناخۆشی هەموو لایەک بێت، خوای گەورە سەبووریتان بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ