سەرۆک بافڵ بەشداری لە پرسەی هەڤاڵ عەلی شاماردا دەکات

07:27 - 2024-04-23
کوردستان
71 جار خوێندراوەتەوە


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
لە شاری سلێمانی بەشداریکرد لە پرسەی  هەڤاڵ عەلی شامار، تێكۆشەری دێرین و فەرماندەی رۆژە سەختەكانی خەبات و كوردایەتی.
لە میانی بەشداریکردنی لە پرسەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە نزیکەوە پرسە و هاوخەمیی قووڵی ئاڕاستەی کاک رێبوار عەلی شامار، بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرز و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو عەلی شامار کرد کە یەکێک بوو لە قارەمانەکانی شۆڕش و کۆڕی خەباتی کوردایەتی و لەخوای گەورە داواکار بوو ئەمە دواناخۆشی بنەماڵە سەربەرزەکەیان بێت رۆحی بۆ هەمیشە شادبکات و سەبر و ئارامی بەهەموو لایەکیان ببەخشێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان