ره‌وه‌ز ئیسماعیل
یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عیراق به‌رده‌وامه و رۆژانی 20 و 21 – ی ئه‌م مانگه یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 17یه‌مینی خوله‌كه كران و پێشمه‌رگه له لووتكه‌ی ریزبه‌ندیی گروپه‌كه‌یدا مایه‌وه.
تیپی یانه‌ی پێشمه‌ركه‌ی سلێمانی له‌م خوله‌دا له‌گروپی یه‌كه‌می تیپه بهشدارهكاندایه، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو 20/4/2024 له یاریگای خۆی له فه‌رمانده‌یی، میوانداریی له تیپی یانه‌ی عه‌فه‌ك كرد، تیپی یانه‌ی عه‌فه‌ك له خوارووی ریزبه‌ندیی تیپه بهشدارهكاندایه و نۆیه‌مینی ریزبه‌ندییه، به‌ڵام پێشمه‌رگه یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه، له‌م یارییه‌دا پێشمه‌رگه دووخاڵی گرنگی له ده‌ستدا به‌وه‌ی نه‌یتوانی هه‌لی یاریگای خۆی بقۆزێته‌وه، جگه‌له‌وه‌ش عه‌فه‌ك تیپێكی به‌هێز و ململانێكهری خوله‌كه‌ش نییه، دوو خاڵەکەشی به‌وه له‌ده‌ستچوو كە هه‌ردوو لا 0-0 یه‌كسان بوون و پێشمه‌رگه ته‌نیا یه‌ك خاڵی ئه‌م یارییه‌ی خسته سه‌ر كۆی خاڵه‌كانی.
به‌پێچه‌وانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانییه‌وه، تیپی یانه‌ی كهرمهی ركابه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا 3-0 له مه‌یسانی برده‌وه، ناسرییه‌ی سێیه‌م كه ئه‌میش تیپێكی ركابه‌ره بۆ گرتنی لووتكه‌ی ریزبه‌ندیی، له‌یاریگای خۆیدا 1-2 به مه‌سافی باشوور دۆڕا.
له‌م یارییه‌دا پێشمه‌رگه دووخاڵی گرنگی له ده‌ستدا به‌وه‌ی نه‌یتوانی هه‌لی یاریگای خۆی بقۆزێته‌وه
به‌ته‌واو بوونی ئه‌م یارییانه ئێستا یه‌كه‌م تا پێنجه‌می ریزبه‌ندیی گروپه‌كه به‌مشێوه‌یه‌یه:
1- پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 16 یاری (32 خاڵ).
2- كه‌رمه 16 یاری (28 خاڵ).
3- ناسریه 15 یاری (28 خاڵ).
4- مه‌سافی باشوور 16 یاری (27 خاڵ).
5-مه‌یسان 15 یاری (23 خاڵ).
یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 18
*كه‌رمه×شه‌رگات.
*ئیتیساڵات×پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی.
*مه‌سافی باشوور×مه‌یسان.
*عه‌فه‌ك×سامه‌ڕا.
*ئه‌لحسه‌ین×ناسریه.
*شه‌رگات چاوه‌ڕوان ده‌بێت.