سێیەمین بەشەخۆراکی مانگانەی ھاووڵاتیان دابەشدەکرێت

11:04 - 2024-04-25
کوردستان
66 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عيراق رایگەیاند، ئامادەکارییەکانی کاروانی سێیەمی بەشەخۆراکی مانگانەی ئەمساڵ تەواوبووە و بڕی پێویستی خۆراک لە کۆگاکانی کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک لە سەرجەم پارێزگا و قەزا و ناحیەکان دانراوە و بریکارەکانی خۆراکیش پشکەکانیان وەرگرتووە. 

بازرگانی عيراق داوا لە ھاووڵاتیانیش دەکات سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانەیان و لەکاتی بوونی ھەر سەرپێچییەکیش پەیوەندی بە فەرمانگەی چاودێری وەزارەتەوە بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان