داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاترە لە 20 ملیار دینار

06:18 - 2024-04-26
کوردستان
48 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی داتاکانی سایتی شەفافیەت، داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 20-4-2024 تا 26-4-2024، بڕی 20 ملیار و 119 ملیۆن و 953 هەزار و 306 دینار بووە.


بەپێی داتاکان، داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڕی 20 ملیار و 119 ملیۆن و 953 هەزار و 306 دینار بووە ، بەجۆرێك كە 73% ی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە و 15%داهاتەکە بەشێوەی چەکە و 12%داهاتەکە مقاصەیە.

ئەمەش لەکاتێکدایە بەبۆنەی پشووەکانی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە، داهاتەکە بەراورد بە هەفتەکانی رابردوو کەمترە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان