حکومەتی هەرێم وردەکاریی هێرشکردنە سەر کۆرمۆر ئاشکرا دەکات

10:12 - 2024-04-26
کوردستان
88 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، بەھۆی ھێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆرەوە چوار کارمەند گیانیان لەدەستداوە کە سەرجەمیان یەمەنین و زیانێکی زۆریش بەر کێڵگەکە کەوتووە.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا لەبارەی ھێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر ئاماژەی بەوەکرد، لە کاتێکدا کە ھەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خێرا دەکرێن، دەستی خراپەکاری و تێکدەرانە جارێکی دیکە لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا کێڵگەی غازی کۆرمۆریان کردە ئامانج کە بەداخەوە تا ئێستا چوار کارمەندی یەمەنی شەھید بوون، جگە لەوەش زیانێکی زۆر بەر کێڵگەکە کەوتووە کە ئەم زیانەش کاریگەری دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی کارەبا بە شێوەیەکی بەرچاو.

دەشڵێت، ئەم ھێرشە دووبارانە پێویستە رابگیرێن و داوای ھەماھەنگی و ھاوکاری بەپەلە دەکەین لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدۆزرێنەوە و رادەستی یاسا بکرێن و رێگری یەکجاری بکرێت لە دووبارەبوونەوەی ئەم کارانە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان