ئەمریکا: پێویستە بەرپرسانی هێرشەکەی کۆمۆر، رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە

11:08 - 2024-04-27
کوردستان
60 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا  ئیدانەی  هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر دەكات و رایدەگەیەنیت کە پێویستە لێکۆڵینەوە بکرێت و  بەرپرسانی ئەو هێرشە رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.
ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە زاری ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتەكەوە رایگەیاند کە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشەكە دەكات كە كرایەسەر ژێرخانی وزە لە هەرێمی كوردستان و  ئەو جۆرە هێرشانە سوكایەتییە بۆ سەروەریی خاكی عیراق.
ماتیۆ میلەر وتوشیەتی، هانی دەسەڵاتدارانی عیراق دەدەن لێكۆڵینەوە بكات و بەرپرسانی ئەو هێرشە رووبەڕووی دادگای بكاتەوە.
هەر ئەمڕۆ، ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە بە توندی  ئیدانەی ئەو هێرشە دەكەن كە ژێرخانی وزەی هەرێمی كوردستانی عیراقی كردە ئامانج.

بابەتە پەیوەندیدارەکان