سەرۆک کۆمار داوای لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات

11:55 - 2024-04-27
عیراق
61 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری عیراق داوای لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و بە سزا گەیاندنی ھێرشبەران دەکات.
د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق، لە پەیامێکدا ھێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر ئیدانە دەکات و دەڵێت، ئەم جۆرە تاوانانە دەستدرێژییە بۆ سەر بەرژەوەندی گشتی دەوڵەت و ھاووڵاتییان و ھەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و ئارامی وڵات.
دەشڵێت، پێویستە دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکە بکەن و ھێرشبەران بە سزای خۆیان بگەیەنن، رێکاری پێویستیش بۆ دوبارەنەبوونەوەی ھێرشەکە بگرنەبەر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان