له عه‌ره‌بییه‌وه: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
جیف دایر ده ساڵ له مه‌وبه‌ر لیستی ئامۆژگاری بۆ نووسه‌ره خاوه‌ن خه‌ونه‌كان له كتێبێكدا ئاماده‌كرد، دایر ده‌ڵێت: كتێبه‌كه ئامۆژگارییه‌كی باشی تێدایه كه ده‌ترسم نه‌توانم پێوه‌ی پابه‌ندبم، ده‌شڵێت"مه‌به به یه‌كێك له‌و نووسه‌رانه‌ی ئه‌و بڕیاره به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌ده‌ن تا ماون له كانییه‌كه‌ی نابۆكۆڤ ئاو بخۆنه‌وه" له‌وانه‌یه نابۆكۆڤ باشترین نووسه‌ر بووبێت، ئه‌وێكی لووتبه‌رز كه هه‌میشه وڕێنه‌ی پڕ له وشه‌ی ده‌كرد. ئه‌مه‌ی خواره‌وه هه‌ندێك له باشترین ئامۆژگارییه‌كانێتی كه چاوپێكه‌وتنه‌كانییه‌وه وه‌رگیراوه.
*له هونه‌رمه‌نده‌كانی دیكه بكۆڵه‌ره‌وه:
نووسه‌ری داهێنه‌ر پێویسته له كاری ركابه‌ره‌كانی زۆر به وردی بكۆڵێته‌وه ته‌نانه‌ت به نووسه‌ره مه‌زنه‌كانیشه‌وه، پێویسته خاوه‌نی توانای زگماكی دووباره یه‌كخستنه‌وه‌ی جیهان و سه‌رله‌نوێ دروستكردنه‌وه‌ی هه‌بێت و له‌پێناوی هاتنه‌دی ئه‌و ئامانجه به‌شێوه‌یه‌كی نموونه‌یی و به‌بێ كه‌وتنه نێو دووفاقییه‌وه هۆشیاری سه‌باره‌ت به‌وجیهانه هه‌بێت.
* كات به‌لاساییكردنه‌وه به‌فیڕۆ مه‌ده:
نووسه‌ره لاوه‌كییه‌كان وه‌كو خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك بوار ده‌رده‌كه‌ون له ئه‌نجامی لاساییكردنه‌وه‌ی نووسه‌رانی دیكه‌ی رابردوو و ئێستا، به‌ڵام ره‌سه‌نایه‌تی هونه‌ری ته‌نها خۆی هه‌یه كه كۆپی له‌به‌ر بیگیرێته‌وه.
*خه‌یاڵ له جیهانی ده‌وروبه‌رت بچنه:
هونه‌ری نووسین به كارێكی له راده‌به‌ده‌ر نه‌زۆك هه‌ژمار ده‌كرێت ئه‌گه‌ر له پێش هه‌موو شتێك‌دا بایه‌خ به‌هونه‌ری بینینی جیهان وه‌كو بوارێكی خه‌یاڵكردن نه‌دات كه له وانه‌یه بابه‌تی ئه‌م جیهانه به‌ڕاده‌ی پێویست راسته‌قینه بێت هه‌ر به‌قه‌ده‌ری راستییه‌كه خۆی، به‌ڵام له راستیدا ئه‌م بابه‌ته وجودی نییه وه‌كو بابه‌تێكی گشتگیری قبووڵكراو، به‌ڵكو فه‌وزایه‌كه نووسه‌ر ده‌توانێت بڵاوی بكاته‌وه و رێگا به جیهان بدات پێی بگه‌شێته‌وه و تێكه‌ڵاوی بێت.
*رۆڵی خۆت وه‌كو فێڵبازێك به‌باشی ببینه:
ئه‌ده‌ب به داهێنان و خه‌یاڵ ناسراوه، بۆیه ئه‌گه‌ر بێت‌و به چیرۆكێك بگوترێت راسته‌قینه‌یه ئه‌وا ئه‌و وه‌سفه ئیهانه‌كردنه بۆ هونه‌ر و راستیش.
هه‌موو نووسه‌رێك فێڵبازێكی مه‌زنه، سروشتیش فێڵبازێكی زه‌ق و دره‌وشاوه‌یه، به‌ڵی سروشت هه‌میشه فێڵ ده‌كات هه‌ر له زۆربوونی ساده‌وه تا ده‌گاته وه‌همی ئاڵۆزی شێوه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه‌ی ره‌نگه ده‌ركه‌وتووه‌كانی په‌پووله و باڵنده‌كان، له سروشتدا سیستمێكی نایابی فێڵ و جادوو هه‌یه كه نووسه‌ری رۆمان به ته‌نها رێبه‌رایه‌تی ئه‌م سروشته ده‌كات.
*سه‌نایه‌تی هه‌موو شتێكه:
ئه‌و هێز و ره‌سه‌نایه‌تییه‌ی له گرژی سه‌ره‌تایی سروشدایه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌های ئه‌و كتێبه‌دا ده‌گونجێت كه نووسه‌ر ده‌ینووسێت، له به‌شی خواره‌وه‌ی پێوه‌ره‌كه‌دا ده‌كرێت نووسه‌رێكی لاوه‌كی جۆرێكی زۆر كه‌م له سه‌رنجڕاكێشان تاقی بكاته‌وه بۆ نموونه ده‌كرێت به ئاسانی په‌یوه‌ندی ناوخۆیی نێوان دوكه‌ڵكێشی كارگه‌یه‌ك و دره‌ختۆكه‌یه‌كی ئه‌رخه‌وانی و منداڵێكی ره‌نگ زه‌رد دا تێبینی بكرێت، به‌ڵام كۆكردنه‌وه له نێوانیاندا زۆر زۆر ئاسانه و هێما سیانییه‌كه له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ئاشكرایه و پردی نێوان وێنه به‌ناوبانگه‌كانی میوانه ئه‌ده‌بییه‌كان و شێوازه‌كانی بیری ته‌قلیدی زۆر روون و ئاشكرایه. هه‌ر بۆیه جیهان گه‌یشته ئه‌و ئاكامه‌ی كه ئه‌و رۆمانه‌ی كاری تێدا ده‌كرێت له رووی بڕیاردان به‌سه‌ریدا به‌هایه‌كی زۆركه‌می پێده‌به‌خشرێت له‌لایه‌كی دیكه‌وه نامه‌وێت پێشنیازی ئه‌وه بكه‌م پاڵنه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ نووسین هه‌میشه به‌رهه‌می بابه‌تێكی بینراو یاخود بیستراو یان بۆنكراو و چێژبه‌خش و ده‌ست لێدراو ده‌بێت له میانه‌ی چه‌ند گه‌شتێكی هونه‌ری و فه‌لسه‌فی و خاوه‌ن ره‌وشتی نامۆ كه هیچ ئامانجێكی نییه.
وێڕای ئه‌وه‌ی كه هیچ بوارێك بۆ په‌ستبوون نییه له په‌ره‌پێدانی هونه‌ری دروستكردنی چه‌ند جۆرێی هاوئاوازی كت‌و پڕله چه‌ند سه‌ره‌داوێكی جیاواز و له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان له‌ناوخود دا و وێڕای ئه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی فیعلی رۆمانه‌كه ده‌كرێت هه‌ڵقوڵاوی كۆمه‌ڵه هه‌ستێكی فیعلی بێت وه‌كو توانه‌وه‌ی پسكیت له‌سه‌ر زمان یاخود زبری شۆسته‌یه‌ك له‌ژێر پێیه‌كاندا، به‌ڵام په‌له‌په‌ل ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر بگه‌یه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی بنیاتنانی گشت رۆمانه‌كان پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای جۆرێك له ئه‌زموونی جه‌سته‌یی مه‌زن بێت. له‌وانه‌یه پاڵنه‌ری سه‌ره‌تایی كۆمه‌ڵێك لایه‌ن بخاته‌ڕوو وه‌كو میزاج و به‌هره‌كان یا له‌وانه زنجیره‌یه‌كی كه‌ڵه‌كه‌كردو بێت له هێدمه نه‌ستییه عه‌مه‌لییه‌كان یاخود له‌وانه‌یه تێكه‌ڵه‌یه‌كی سروشبه‌خش بێت له كۆمه‌ڵیك بیرۆكه‌ی رووت به‌بێ هیچ باكگراوندێكی بابه‌تیانه‌ی دیاریكراو، به‌ڵام به رێگایه‌ك له رێگاكان كاره‌كه كورتكراوه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ شێوازی زۆر سروشتی داهێنانی سه‌رنجڕاكێش و وێنه‌یه‌كی زیندووی كتوپڕ ده‌بێت له چركه‌یه‌كی پیكهاتوو له چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی جیاواز دروست ده‌بێت كه یه‌ك ریز له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ستێره ئامێزی ئه‌قڵ له خۆی ده‌گرێت.
*ناره‌یته‌ر و مامۆستا و له‌وه‌ش گرنگتر جادووگه‌ر به:
سێ دید و بۆچوون هه‌یه له‌سه‌ر به نووسه‌ر هه‌ژماركردنكه، ده‌كرێت به ناره‌یته‌ر و مامۆستا و جادووگه‌ر هه‌ژمار بكرێت و نووسه‌ری گه‌وره‌ش ئه‌و نووسه‌ره‌یه سێ تایبه‌تمه‌ندی له‌خۆیدا كۆ بكاته‌وه گێڕه‌ره‌وه‌ی چیرۆك و مامۆستا و جادووگه‌ر و ئه‌و نووسه‌ره‌ی زیاتر جادوو به‌سه‌ریدا زاڵ بێت ئه‌وه ده‌بێته نووسه‌رێكی گه‌وره.
هه‌ڵگری په‌یامی خۆی بێت
ئێمه له‌پێناوی خۆشبه‌ختی و ساده‌ترین شێوه‌كانی سه‌رنجڕاكێشانی زیهنی و هاوبه‌شی سۆزداریدا وێڕای چێژوه‌رگرتن له گه‌شتكردن به‌ناو كات و شوێندا رووده‌كه‌ینه نووسه‌ره‌كان، هه‌ست ده‌كه‌ین مێشكێكی تۆزێك جیاوازمان هه‌یه ئه‌گه‌رچی گرنگ نییه باڵاتر بێت كه به دوای مامۆستادا ده‌گه‌ڕێت له نووسه‌ره‌كه‌دا و نووسه‌ریش به پله‌به‌ندییه‌كی ئاسۆیی ده‌ست به گه‌شه‌سه‌ندن ده‌كات له ریكلام كردنه‌وه بۆ فه‌لسه‌فه و تاوه‌كو ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی هه‌ڵگری په‌یامی خۆی بێت و مه‌به‌ست له مامۆستا بوون به ته‌نها په‌روه‌رده‌ی ئه‌خلاقی نییه، به‌ڵكو له‌پێناوی زانینی راسته‌وخۆی راستییه‌كی ساده‌دایه.
له‌كۆتایییدا و پێش هه‌موو شتێك هه‌میشه نووسه‌ری مه‌زن جادووگه‌رێكی مه‌زن ده‌بێت و لێره‌دا دێینه‌سه‌ر ئه‌و به‌شه سه‌رنجراكێشه راسته‌قینه‌كه‌ی نووسه‌ر كاتێك هه‌وڵ ده‌ده‌ین له سیحری تاكه كه‌سی بلیمه‌تی نووسه‌ر بگه‌ین و له شێوازی نووسین و وێنه و جۆری رۆمان یاخود شیعره‌كانی بكۆڵینه‌وه.
*پێویسته كۆمه‌ڵێك به‌هره‌ت هه‌بێت ده‌ستیان پێ بكه‌یت دواتر پێویسته په‌ره به شێوازی نووسینه‌كه‌ت بده‌یت:
شێواز ئامێرێك یاخود رێگایه‌ك نییه یاخود ته‌نها هه‌ڵبژاردنی وشه نییه به‌ڵكو پێكهاته‌یه‌كی جه‌وهه‌ری و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیاری كه‌سایه‌تی نووسه‌ره، به‌م شێوه‌یه كاتێك باس له شێواز ده‌كه‌ین ئه‌وا مه‌به‌ستمان له سروشتی تایبه‌تی هونه‌رمه‌نده‌كه‌یه و ئه‌و رێگایه‌ی خۆی پێده‌رده‌بڕێت له به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كه‌یدا، ده‌شێت نووسه‌ر رێگایه‌كی ده‌ربڕین زۆر به‌باشی بزانێت و زۆرباوه شێوازی نووسینی نووسه‌ر له میانه‌ی رێڕه‌وه ئه‌ده‌بییه‌كه‌یدا زیاتر وردتر و مایه‌ی سه‌رسام بوون بێت هه‌ر وه‌ك چۆن"جه‌ین ئۆستن" به كرده‌وه‌یی وه‌های كرد، به‌ڵام ئه‌و نووسه‌ره‌ی خاوه‌ن به‌هره‌نییه نه‌توانێت په‌ره به‌شێوازێكی ئه‌ده‌بی پته‌و بدات و له‌باشترین دۆخه‌دا بابه‌تێكی ده‌ستكردی ناسروشتی كه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌به‌ستدار رێكخراوه و خاڵییه له بۆن و به‌رامه‌ی داهێنان، له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره پێموایه ناكرێت هیچ كه‌سێك فێری نووسینی رۆمان بكرێت ئه‌گه‌ر خۆی به فیعلی خاوه‌نی به‌هره‌یه‌كی ئه‌ده‌بی نه‌بێت ته‌نها ئه‌وه ده‌كرێت هاوكاری نووسه‌رێكی لاو بكرێت تاوه‌كو خۆی بدۆزێته‌وه و زمانه‌كه‌ی له زاراوه رووكه‌شییه‌كان پاك بكاته‌وه و زاڵ بێت به‌سه‌ر هه‌ندێك گه‌مژه‌یی خۆیدا تاوه‌كو فێربێت خووی گه‌ڕان به ئارامییه‌كی پته‌وه‌ی به دوای وشه‌ی راستدا له‌لا دروست ببێت، ئه‌و وشه راسته‌ی تاكه‌ی به‌زۆرترین رێژه‌ی وردی ده‌گوازرێته‌وه ئه‌و وردییه‌ی سێبه‌ری وردی پته‌وی هزره.
*له كۆتایی گه‌شته‌كه‌دا:
شێواز و بنیادنان جه‌وهه‌ری كتێبێكه، هزره مه‌زنه‌كان توڕه‌هاته.
*هه‌ست مه‌كه به‌وه‌ی كه پێویسته له سه‌ره‌تاوه ده‌ستپێبكه‌یت:
ئه‌وه‌ی ده‌یزانم ئه‌وه‌یه له قۆناغێكی زۆر سه‌ره‌تایی گه‌شه‌سه‌ندنی رۆمانێكدا ئاره‌زوویه‌كی سه‌یر دامده‌گرێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ند پارچه پووش و په‌ڕی باڵنده و چه‌وێك هه‌رگیز هیچ كه‌سێك ناتوانێت خه‌یاڵی باڵنده‌یه‌ك (ئه‌گه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا خه‌یاڵی هه‌بێت) بخوێنێته‌وه سه‌باره‌ت به هێلانه‌ی داهاتووی و هێلكه هه‌ڵهێنانی تێیدا، كاتێك له دوای ئه‌و كۆكردنه‌وه‌یه‌دا ئه‌و هێزه‌م بیرده‌كه‌وێته‌وه وای لێكردم ناوی راستی شته‌كان یاخود ره‌هه‌ندی راسته‌قینه‌ی شته‌كان تۆمار بكه‌م ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌ی به‌فیعلی پێویستم به‌زانیاری بێت ئه‌وا ده‌بمه لایه‌نگری ئه‌و گریمانه‌یه‌ی ئه‌و شته‌ی ناوم لێناوه سروش به‌كرده‌یی كاری كردووه و زۆر راستگۆیانه ئاماژه‌ی بۆ شته‌كان بۆ كردووم و پاڵی پێوه ناوم هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانی هه‌یكه‌لێكی نه‌زانراو كۆبكه‌مه‌وه، له دوای هێدمه‌ی دانپیانانی یه‌كه‌مدا هه‌ستێكی نامۆ دامده‌گرێت به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی ده‌ینووسم، رۆمانه‌كه له‌خۆیه‌وه ده‌ست به زیادبوون ده‌كات و پڕۆسه‌كه ته‌نها له مێشكمدا به‌رده‌وام ده‌بێت نه‌ك له‌سه‌ر كاغه‌ز، بۆ تێگه‌یشتن له‌و قۆناغه‌ی پێی گه‌یشتووم له‌هه‌ر چركه‌یه‌كدا ناچار نیم هه‌موو ده‌سته‌واژه‌یه‌ك تێبگه‌م به وردی. هه‌ست به‌جۆرێك له گه‌شه‌سه‌ندنی خۆش و ئاسووده‌یی ناخم ده‌كه‌م، چونكه ورده‌كارییه‌كانم زانیوه و له راستیدا زۆر به روونی ده‌یبینم، ئه‌گه‌ر له نزیكه‌وه ته‌ماشام كرد ئه‌گه‌ر ئامێره‌كه‌مم وه‌ستاند و په‌نجه‌ره‌كه‌ی ناوه‌وه‌یم كرده‌وه، به‌ڵام پێم باشه چاوه‌ڕوان بكه‌م تاوه‌كه ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌گوترێت سروش ئه‌ركه‌كه‌م بۆ رایی بكات.
چركه‌یه‌كم به‌سه‌ردا دێت كه له ناوه‌وه پێم راده‌گه‌یه‌نرێت كوا هه‌یكه‌له‌كه به ته‌واوه‌تی كۆتایی پێهاتووه و ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمه ئێستا ته‌نها ئه‌وه‌یه بیخه‌مه سه‌ر كاغه‌ز به‌پێنووسێك جا ئه‌گه‌ر ئه‌و پێنووسه دار بێت یاخود پاندان گرنگ نییه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌یكه‌لی رۆمانه‌كه به‌كزی داگیرساوه له‌ناو مێشكدا ده‌توانیت به‌راوردی بكه‌یت به تابلۆیه‌ك و له‌به‌رئه‌وه‌ی ناچارنیت تۆی خوێنه‌ر هه‌نگاو به‌هه‌نگاو كاری تێدا بكه‌یت له‌چه‌په‌وه بۆ راست تاوه‌كو به ته‌واوی و به‌دروستی لێی تێبگه‌یت له‌وانه‌یه چرا تایبه‌ته‌كه‌ی خۆم روو بكه‌مه هه‌ر به‌شێك له به‌شه‌كانی وێنه‌كه كه مه‌به‌ستمه، له سه‌ره‌تاوه ده‌ست به رۆمانه‌كه‌م ناكه‌م و ناگه‌مه به‌شی سێهه‌م پێش ئه‌وه‌ی بگه‌مه به‌شی چوارهه‌م، به‌دڵسۆزی و به‌ڕێكخستنێكی یه‌ك له دوای یه‌ك له لاپه‌ڕه‌یه‌كه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌یه‌كی دیكه ناچم، هه‌ندێك شت لێره و كه‌مێكی دیكه له‌ولاوه هه‌ڵنابژێرم تاوه‌كو هه‌موو بۆشاییه‌كانی سه‌رلاپه‌ڕه‌كان پڕنه‌كه‌مه‌وه ئه‌مه‌ش هۆكاری ئه‌وه‌یه حه‌ز ده‌كه‌م چیرۆك و رۆمانه‌كانم له‌سه‌ر كارتی پێڕست كردن بنووسم و دواتر ژماره‌یان لێبده‌م كۆی كۆمه‌ڵه چیرۆكه‌كه یاخود رۆمانه‌كه به ته‌واوه‌تی ته‌واو بوو هه‌موو كارتێك چه‌ند جارێك دووباره له‌سه‌ری ده‌نووسرێته‌وه و نزیكه‌ی سێ كارت ده‌كاته یه‌ك لاپه‌ڕه‌ی چاپكراو له كۆتاییدا كاتێك هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م وێنه كێشراوه‌كه‌ی مێشكم تا بتوانم به ئه‌مانه‌ته‌وه گواستۆته‌وه و كردوومه به جه‌سته‌یه‌ك (هه‌رچه‌نده به‌داخه‌وه هه‌میشه كۆمه‌ڵێك لاپه‌ڕه‌ی به‌تاڵ ده‌مێنێته‌وه) پاشان رۆمانه‌كه به هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌نووسمه‌وه كه له‌سێ كۆپیدا ده‌ینووسێته‌وه.
سه‌رچاوه:
www.takweenkw.com