تۆماس به‌یتس*
لە فارسییەوە: محەمەد کەریم
"ئه‌وه‌نده زه‌خت له پرته‌قاڵه‌كان مه‌كه پیاوی باش" ئه‌مه یه‌كه‌م قسه بوو كه ژنه‌كه‌م له‌گه‌ڵی كردم "به هێواشی له‌ناو ده‌ستدا بیانجووڵینه. ئاوا."
ئه‌وه‌نده ده‌ستپێكێكی جێگای ئومێد نه‌بوو. پێشانیش ئه‌وه رووی‌دابوو له به‌شی سه‌وزه و میوه‌ی سوپه‌رماركێت له‌گه‌ڵ ژنێكدا مامه‌ڵه بكه‌م و به‌هۆی بێده‌نگییه‌كی به ئازاره‌وه له‌ناو گفتوگۆدا، ئاوا له‌خۆڕایی پاره بده‌م به پاكه‌تێ رووه‌كی هیلیۆم. كاتێك قسه‌كه ته‌واو ده‌بێت له سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌یدا كێشه‌م هه‌یه و نازانم چۆن درێژه‌ی پێبده‌م. ده‌ڵێی توخمه‌كه‌میان به‌ده‌سته‌پاچه‌یی و شه‌رمه‌وه گرێداوە.
"چۆنچۆنی؟"
بێده‌نگییه‌كی به ئازار. چاوم له‌سه‌ر لابرد، ئه‌وه‌ی ئاسایی له كاردانه‌وه‌ی بێده‌نگیی قورس‌دا ده‌یكه‌م. ژنه‌كه‌م قه‌میسێكی شینی ناسكی له‌به‌ردا بوو، من زه‌ق زه‌ق سه‌یرم ده‌كرد.
"خۆتۆ له‌و پیاوانه نیت كه له سوپه‌رماركێته‌كاندا بۆ چاوله‌وه‌ڕاندن دەخولێنەوە؟"
به‌هێواشی دوو پرته‌قاڵی كرده سه‌بەتەیەکەوە. پاشان له‌كاتێكدا سه‌ری باده‌دا وتی: "ده‌زانی، زۆر گرنگه به نه‌رمونیانییه‌وه ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ بكه‌یت."
وتم: "له‌گه‌ڵ ژنان؟"
ئێستا ئیتر هه‌موو نیگام له‌سه‌ر ده‌ستی بوو كه ده‌سكی سه‌به‌ته‌كه‌ی گرتبوو، كه به‌ڕای من ئه‌و كاته ته‌واوترین شوێنی به‌ده‌نی بوو.
به پێكه‌نینه‌وه وتی: "به‌ڵێ، ژنان."
پێكه‌نینی له پێكه‌نینی مامۆستایه‌ك ده‌چوو كه ده‌زانێت خوێندكاره‌كه‌ی به‌دزییه‌وه خۆشی ده‌وێت، شاد و بێ په‌روا. "هه‌ته؟"
"ببووره؟"
هه‌وڵم دا نیگای چاوم له‌گه‌ڵ نیگای چاوه‌كانیدا رێك بخه‌م به‌ڵام چاوم چووه سه‌ر جێگای زامێكی بچووك له‌سه‌ر گۆنای چه‌پی كه بێگومان له شێوه‌ی ماسییه‌كی "پیرانا"دا بوو.
"ژن. ژنت هه‌یه؟"
وتم: "باشه، له‌وانه‌یه ژن هه‌بێت به‌ڵام هی كه‌س نییه. یانی مه‌به‌ستم له‌وه‌یه ژن هه‌رچییه‌ك بێت بۆ موڵكایه‌تی نییه." زۆر په‌شۆكا بووم. "یانی ده‌مه‌وێت بڵێم بێگومان ژن شمه‌ك نییه."
به‌بزه‌وه وتی: "وازبێنه. جاریوایه خراپ نییه له‌گه‌ڵ مرۆڤدا وه‌كو شتێك مامه‌ڵه بكه‌ن. به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر هه‌ست ده‌كه‌یت جوانیت."
بۆ یه‌كه‌مجار وه‌ك ئه‌وه‌ی له وشه‌كانی دڵنیا نه‌بێت: "داوه‌تم بكه بۆ نانی ئێواره."
من ترسام پێشنیازی ئه‌و شوێنه بكه‌م كه حه‌زم لێیه، یانی رێستۆرانی یۆنانی. پرسیم: "باشه، بچین بۆ كوێ؟"
"شوێن گرنگ نییه."
هه‌روا كه یاپراخه‌كه‌م ده‌خوارد وتم: نرخی هه‌وا. ژیاننامه‌ی جه‌یمس رایتی شاعیر، ته‌قریبه‌ن ته‌واوم كردووه."
وتی: "چه‌ند خۆشه. پێته‌وه دیار نییه ژیاننامه‌نووس بیت" ده‌ستی بۆ خواردنه‌كه‌ی نه‌بردبوو. "به‌ینی خۆمان بێت، ناونیشان له‌وه جوانتر نابێت بۆ كتێب."
"به‌ڕای من ئه‌م ناونیشانه له دوو لایه‌نه‌وه بۆ ئه‌م كتێبه گونجاوه. یه‌كه‌م شێرپه‌نجه‌ی سی رایت..." هه‌روا كه قسه‌م ده‌كرد چه‌تاڵه‌كه‌م به ئاراسته‌ی ئه‌و ده‌جووڵاند، عاده‌تێكی كۆنی خراپ بوو. "دووه‌م په‌یوه‌ندی به بێتوانایی رایته‌وه هه‌یه كه له‌و شوێنه‌ی له‌دایكبووه رابكات. واز له‌و سه‌رزه‌مینه داخراوه بهێنێت و به‌ره‌و جێگایه‌ك بڕوات كه ئاسمانی كراوه و بێ‌سنوور بێت."
"فێرلینگیتی."
"ها؟"
"لۆرانس فێرلینگیتییه‌كی تر؟ مانیفێستی پۆپۆلیسته‌كان."
ده‌سڕی خوانه‌كه‌ی له‌سه‌ر رانه‌كانی كۆكرده‌وه و خستییه به‌رده‌می له‌سه‌ر مێزه‌كه.
"ئه‌و رسته‌یه‌ی وتت هی فێرلینگیتی بوو."
ده‌سته‌كه‌یم خوێنده‌وه: "به‌ڕای من قسه‌كانی فێرلینگیتی هه‌موویان جۆرێك شیعری كراوه و بێتامن."
"شیعر، هه‌وا... بۆچی چ جیاوازییه‌كیان هه‌یه؟"
ژنه‌كه‌م گۆشه‌كانی ده‌سڕی سفره‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتبوو، رایده‌كێشا، به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌سڕه‌كه له‌سه‌ر خواردنه ده‌ست بۆ نه‌براوه‌كه‌ی سه‌مای ده‌كرد. "هه‌ردووكیان پێداویستی ژیانن."
وتم: "رایت كه ئاوا بیری ده‌كرده‌وه. له‌سه‌ر پێخه‌فی مردن زه‌رفی دوا ده‌ستنووسی داواكرد و به ئارامییه‌وه له‌سه‌ری نووسی -ئیتر ناتوانم شیعر بنووسم- و ئیتر له هه‌ناسه‌دان كه‌وت."
هه‌روا كه خه‌ریكبوو گۆشه‌ی ده‌سڕه‌كه‌ی ده‌كرده قاپی خواردنه‌كه‌یه‌وه پرسی:
"دوا ئیشت كه پێش مردنت ده‌یكه‌یت چییه؟"
پاروه‌كه‌ی ناو ده‌مم قووت دا و وتم: "له‌وانه‌یه به ژنه‌كه‌م بڵێم زۆرم خۆش ده‌وێی."
برۆی به‌ره‌ولای من به‌رزكرده‌وه و وتی: "ژنێك له ئارادا ده‌بێت؟ پێت وایه هاوسه‌رێكت ده‌بێت."
"راستت ده‌وێت هه‌تا ئێستا بیرم له‌م بابه‌ته نه‌كردبۆوه."
"نه‌خێر، نه‌تكردۆته‌وه. پێم وانییه بیرت لێكردبێته‌وه."
"ئه‌ی تۆچی لیبی، تۆ چی ده‌كه‌ی؟"
چاوانی داخست و ئاهێكی قووڵی هه‌ڵكێشا. گۆنه‌كانی كشان و شوێنی زامی ماسییه‌كه‌ی بوو به دڵێكی خواروخێچ.
"هیچ، ته‌نیا زۆر بێده‌نگ و بێجووڵه ده‌بم."
ئه‌و رۆژه‌ی پێشنیازی زه‌ماوه‌ندم بۆ لیبی كرد، شێوه‌ی زامه‌كه‌ی له شێوه‌ی ماسیدا بوو. له‌و رۆژه به‌دواوه هه‌میشه له‌گه‌ڵیدا بووم و ئه‌و شوێنی زامه‌م ته‌نیا له دوو حاڵه‌تدا دیوه: یان ماسی یان دڵ.
خۆی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ر بیست ساڵ جارێك شوێنی زامه‌كه‌ی هه‌ردوو شێوه‌كه‌ی تیایه. بۆیه من هه‌روا چاوه‌ڕوانم.
له پاركی سوپه‌رماركێتێكدا، له‌ناو ئوتومبیله‌كه‌مدا، داوای ژنه‌كه‌مم كرد. سه‌عاتێك بوو پێكه‌وه بووین و له‌و شوێنه‌دا پێشنیازی زه‌ماوه‌ند لۆجیكی هاته‌به‌رچاو. ئه‌ڵقه‌یه‌ك شتێكم پێ نه‌بوو. چه‌ند حه‌فته‌یه‌ك دوای ئه‌وه ئه‌ڵقه‌یه‌كی بۆخۆی كڕی. ئیشه‌كان هه‌مووی ئۆتۆماتیكی و به‌بێ به‌رنامه بوو. وه‌كو گوشینی پرته‌قاڵ له جیاتی خولانەوە. هه‌ڵبه‌ته هه‌ردووكمان ده‌مانزانی ئاماده‌ین بۆ زه‌ماوه‌ند. ئه‌مه زیاتر تێگه‌یشتنێكی ده‌روونی بوو تا بڕیارێكی عاقڵانه.
كه‌مێك دوای ئه‌وه نووسینی ژیاننامه‌كه‌م ته‌واو كرد، ئه‌و كتێبه‌ی كه به ناونیشانی "ژیان و به‌رهه‌می جه‌یمس رایت، شاعیری ئۆهایۆ" بڵاوبۆوه. ناونیشانه پێشنیازكراوه‌كه "نرخی هه‌وا" به‌ڕای ناشر له‌وه ته‌مومژاویتر بوو كه له‌گه‌ڵ زه‌وقی خوێنه‌ری ئاسایی‌دا بێته‌وه.
كتێبه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو. زه‌ماوه‌ندی من و لیبی-ش. له زانكۆ به ره‌سمی بووم به مامۆستا و ته‌نانه‌ت توانیم جگه‌ره‌ش ته‌رك بكه‌م. لیبی سێ به‌رگ شیعری ناسكی چاپكرد كه دوانیان هه‌ڵبژێردران بۆ خه‌ڵاتی كتێبی نیشتمانی.
حه‌فته‌ی چه‌ند شه‌وێك له سوپه‌رماركێتێك كاشێر بوو. خۆی ده‌یگوت بۆ ئه‌وه‌ی "هه‌ست نه‌كات ژیان- ته‌واو بێسووده-" به‌ڵام به‌ڕای من زیاتر له‌به‌رئه‌وه‌یه حه‌زی له‌وه‌یه سه‌یری ده‌ستی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی خه‌ڵك بكات كه دێن شتی لێبكڕن. هه‌روه‌ها ئیشكردن به شه‌فتی شه‌و یارمه‌تی هه‌ردووكمانی دا بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كێشه‌ی بێخه‌وی ئه‌ودا رابێین. لیبی ده‌یوت شه‌و باشتر ئیش ده‌كه‌م و منیش ماڵێكی ئارام و تاریكم هه‌بوو. دوای ته‌واوبوونی ئیشی شه‌وانه‌شی پێكه‌وه نانی به‌یانیمان ده‌خوارد و یه‌ك دوو شیعری ئه‌و شاعیرانه‌ی حه‌زمان لێیان بوو، ئه‌لیزابێس بیشاب یان جه‌یمس رایت مان ده‌خوێنده‌وه. پاشان ئه‌و ده‌چوو بخه‌وێت و منیش ده‌چووم به‌لای ده‌رس وتنه‌وه‌ی كڵاسه‌كانمه‌وه.
هه‌ندێ رۆژ عه‌سر كه ده‌هاتمه‌وه بۆ ماڵه‌وه، لیبی هێشتا خه‌وتبوو. له ته‌نیشتییه‌وه له‌سه‌ر سیسه‌مه‌كه راده‌كشام و چاوه‌ڕێم ده‌كرد هه‌تا ده‌ست به قسه بكات. رۆژێك لێم نزیك بۆوه و وتی: "حه‌ز ناكه‌م نقووم بم به‌ڵام به‌ڕاستی گوێچكه ماسی جوانه."
هیچم نه‌گوت بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌كه‌ی ته‌واو بكات.
"دوێنێ شه‌و هه‌ر بیرم له گوێچكه‌ماسی ده‌كرده‌وه." شوێنی زامه‌كه‌ی رێك به شێوه‌ی "پیرانا" بوو. "به‌تایبه‌تی گوێچکەماسییە لووله‌كان. له‌وانه‌یه شه‌پۆله‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی لێكردبن. وه‌كو شوێنی ئه‌و ئاوه كه به‌خێرایی ده‌چێته حه‌وزی حه‌ماوه."
په‌نجه‌م كرد به‌ناو قژیدا. "له‌وانه‌یه."
"چه‌ند ترسناكه نقووم بوون، مردن له بێهه‌واییدا."
به‌گاڵته‌وه وتم: "چه‌ند باشه هیچ نه‌بێت من جگه‌ره‌م ته‌رك كرد."
وتی: "جه‌یمسی نه‌گبه‌ت. پیاوێك به‌و هه‌موو زیره‌كییه‌وه. هه‌میشه له خۆم ده‌پرسم ده‌یتوانی چه‌ند شیعرێكی دیكه بنووسێت."
"ئیتر نه‌یده‌توانی. بیرت چووه؟"
"ئه‌مڕۆ ته‌واوم كرد." هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشا: "دواده‌فته‌ری شیعری نه‌گبه‌تم."
لیبی سی و دوو ساڵ بوو.
پرسیم: "ناونیشانت بۆ داناوه؟"
"هه‌ڵبه‌ته، هه‌ڵبه‌ته عه‌زیزم."
*تۆماس به‌یتس، چیرۆكنووس و توێژه‌رێكی ئه‌مریكییه، ئه‌م چیرۆكه‌ی ساڵی 2002 بڵاوكردۆته‌وه.
سه‌رچاوه:
صدای سوم، گزیده‌داستانهای نویسندگان نسل سوم امریكا.
ص249-253