ره‌وه‌ز جه‌بار
عه‌قڵێكی جوان یه‌كێكه له‌و فیلمانه‌ی له‌سه‌ر ژیاننامه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراو و زانایه‌كی بیركاریی بنیات نراوه. ئه‌م جۆره فیلمانه له جیهانی سینه‌مادا زۆرن و بینه‌ری زۆریان هه‌یه، به‌و پێیه‌ی خه‌ڵكی حه‌ز ده‌كه‌ن ئاگاداری ژیانی ئه‌و كه‌سایه‌تییه ناسراوانه‌ی جیهان ببن و بزانن چۆن ژیاون و چی‌یان كردووه له ژیانی ئاسایی خۆیاندا.
عه‌قڵێكی جوان چیرۆكی ژیانه شێواوه‌كه‌ی جۆن ناشه، جۆن فۆربێس ناش جونیۆر زانایه‌كی ناوداری بیركاری بووه، له 13ی حوزه‌یرانی 1928 له شاری بلوفیڵد له ویلایه‌تی ڤێرجینیای رۆژئاوا له‌دایكبووه. له 23ی ئایاری 2015 مردووه. بیركاریزان و ئابووریناسێكی بلیمه‌تی ئه‌مریكا بووه.
له كتێبه‌كه‌ی سیلڤیا ناساره‌وه وه‌رگیراوه
عه‌قڵێكی جوان ناونیشانی كتێبێكی سیلڤیا ناساره و پڕفرۆش‌ترین كتێب بووه و كاندیدی خه‌ڵاتی پۆلیتزه‌ری ساڵی 1998 بووه. ساڵی 2001 هه‌ر به‌م ناونیشانه‌وه كراوه به فیلم و له ده‌رهێنانی رۆن هاوارد و نووسینی ئاكیڤا گۆڵدسمانه. راسل كر‌و و جێنیفه‌ر كۆنیلی و ئێد هاریس و كریستۆفه‌ر پلومه‌ر و پاوڵ بێتانی رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌گێڕن.
خه‌ڵاته‌كانی
ئه‌م فیلمه له 21ی كانوونی دووه‌می 2001 بۆ یه‌كه‌م جار له سینه‌ماكانی ئه‌مریكا نمایشكراوه، له‌لایه‌ن ره‌خنه‌گرانه‌وه پێشوازییه‌كی زۆری لێكراوه و له سه‌رانسه‌ری جیهاندا داهاتی زیاتر له 300 ملیۆن دۆلاربووه. چوار خه‌ڵاتی ئۆسكاری به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه ئۆسكار بۆ باشترین فیلم، بۆ باشترین ده‌رهێنه‌ر، بۆ باشترین سیناریۆ و باشترین ئه‌كته‌ری پاڵپشت. هه‌روه‌ها پاڵێورا بوو بۆ باشترین ئه‌كته‌ر و باشترین مۆنتاژ و باشترین ماكیاژ و باشترین موزیك.
جیاوازی فیلمه‌كه و كتێبه‌كه
فیلمه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌دا ره‌خنه‌ی زۆری لێگیراوه به‌هۆی وێناكردنی نادروستی هه‌ندێك لایه‌نی ژیانی جۆن فۆربێس ناشه‌وه، وه‌ك وێناكردنی لایه‌نێكی خه‌یاڵیی خه‌ونه‌بینراو و بیستراوه‌كانی. ره‌خنه‌كان له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه بوون كتێبه‌كه و فیلمه‌كه ناكۆكن، وه‌ك سیلڤیا ناسار له كتێبه‌كه‌یدا به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووه ناش ره‌تیكردووه‌ته‌وه چاره‌سه‌ره وه‌ربگرێت. ره‌نگه به‌خته‌وه‌ر بووبێت. چونكه كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی دووباره چوونه ژووره‌وه‌ی كه‌مێك بۆ جیهانی بیركاری له مه‌حاڵ نزیك بێته‌وه. له كاتێكدا له ده‌قی فیلمه‌كه‌دا ناش پێش وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ باسی له خواردنی ماده‌ی هۆشبه‌ری كردووه.
چیرۆكی فیلمه‌كه
چیرۆكه‌كه باس له ساڵانی سه‌ره‌تای ژیانی زانكۆیی ناش ده‌كات له زانكۆی پرینستۆن. ئه‌و زانا به‌توانا و به‌سه‌لیقه‌یه‌ی بیركاری كه نیگەرانی دۆزینه‌وه‌ی بیرۆكه‌یه‌كی نوێی هه‌بووه. ناش به هاندانی به‌ڕێوه‌به‌ری پرینستۆن، ده‌ست به خوێندنی پۆست گریجوه‌ی ده‌كات و چه‌مكێكی نوێی حوكمڕانی دینامیكی په‌ره‌پێده‌دات و وتارێك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بڵاوده‌كاته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی ناش به‌هۆی زیره‌كییه‌كه‌یه‌وه به‌ناوبانگ ده‌بێت، په‌نتاگۆن بانگهێشتی ده‌كات بۆ شیكردنه‌وه‌ی یه‌كێك له كۆده‌كانی په‌یوه‌ندی دوژمن، ناش ئه‌و كاره ده‌كات، پاڵه‌وانه‌كه چاوی به سه‌رپه‌رشتیارێكی نهێنی له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ده‌كه‌وێت و بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌وڵێكی پیلانی سۆڤیه‌ت پرسیار ده‌كات. پاڵه‌وانه‌كه‌ش ده‌ست ده‌كات به گه‌ڕان به دوای ئه‌م نه‌خشانه‌دا. جۆن ناش خوێندنی باڵا ته‌واو ده‌كات، وه‌ك مامۆستا له زانكۆی ته‌كنه‌لۆجیای MIT داده‌مه‌زرێت. رۆژێك كێشه‌یه‌كی بیركاری قورس ده‌خاته به‌رده‌م خوێندكاره‌كانی و ته‌حه‌دای خوێندكاره‌كانی ده‌كات بۆ شیته‌ڵكردنی. به‌ڵام یه‌كێك له خوێندكاره‌كانی به‌ناوی ئه‌لیسیا لارد، شیته‌ڵی ده‌كات و دوای ئه‌وه ده‌چێته ئۆفیسه‌كه‌ی بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه. لێره‌وه عاشقی یه‌كتر بن. باری ده‌روونی جۆن ناش تادێت خراپتر ده‌بێت، وا بیرده‌كاته‌وه له‌لایه‌ن بریكاره‌كانی روسیاوه راوه‌دوو نراوه و هه‌وڵده‌دات لێیان هه‌ڵبێت، هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌یباته نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی، له‌وێ جۆن ناش هه‌وڵده‌دات مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كاندا نه‌كات، پێیوایه ئه‌وان رفێنه‌ری روسیان. دوای زنجیره‌یه‌ك چاره‌سه‌ری شۆكی ئه‌نسۆلین، ناش به‌و مه‌رجه ئازاد ده‌كرێت رازی بێت ده‌رمانی چاره‌سه‌ری ده‌روونی بخوات. به‌ڵام ده‌رمانه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی سێكسی و سۆزداری له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌بووه، بۆیه ناش واز له خواردنی ده‌رمانه‌كان ده‌هێنێ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی دووباره باری ده‌روونی تێكبچێ، تووشی دۆخێكی وه‌ها خراپ ده‌بێ، به‌جۆرێك وای لێدێت هه‌وڵی خنكاندنی كۆرپه‌كه‌ی ده‌دات. دۆخی ده‌روونی وه‌ها تێكده‌چێت، ته‌نانه‌ت نامه بۆ حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌مریكا و FBI و زۆرێك له ده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌نووسێت و پێیان ده‌ڵێت پیلانی ده‌ره‌كی هه‌یه دژی ده‌وڵه‌ت. هه‌موو ئه‌و وه‌سوه‌سانه ته‌نها خه‌ونبینین بوون، جۆن ناش به‌ده‌ستییه‌وه ناڵاندوویه‌تی. به‌ڵام ناش بڕیار ده‌دات هه‌ستێته‌وه و واز له خه‌ونه‌كانی بێنێت، هه‌وڵده‌دات پشتگوێ‌یان بخات له‌بری ئه‌وه‌ی ژیانی له‌ناوببات، بۆیه بڕیار ده‌دات بگه‌ڕێته‌وه بۆ زانكۆی پرینستۆن. له‌وێ بوو به سه‌رۆكی به‌شی بیركاری، و توانی خه‌ڵاتی نۆبڵ به‌ده‌ست بهێنێ. فیلمه‌كه به‌ده‌وری ئه‌و وه‌هم و خه‌یاڵ و كاره‌كته‌ره جیاوازانه‌دا ده‌گه‌ڕێت له ده‌روونی ناشدا كاریان كردووه.
ئه‌كته‌ره‌كان
له‌م فیلمه‌دا چه‌ند ئه‌كته‌رێك رۆڵ ده‌گێڕن، له‌وانه راسل كر‌و وه‌ك جۆن فۆربێس ناش. جێنیفه‌ر كۆنیلی رۆڵی ئه‌لیسیا ناش ده‌بینێ و خوێندكاری پێشووی ناش بووه. پۆڵ بێتانی رۆڵی چارڵز هێرمان ده‌بینێ. ئێد هاریس رۆڵی ویلیا‌م پارچه‌ر، كه بریكاری حكومه‌تێكی زۆر دڵسۆز و به‌هێزه بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری، ناش وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بدات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سیخوڕه‌كانی سۆڤیه‌ت. جۆش لوكاس رۆڵی مارتن هانسن ده‌بینێ كه ركابه‌ری دۆستانه‌ی ناشه له رۆژانی خوێندنی ده‌رچووانی پرینستۆن. ئاده‌م گۆڵدبێرگ رۆڵی ساول ده‌بینێ، كه هاوڕێیه‌كی ناشه له زانكۆی پرینستۆن. ئه‌نتۆنی راپ رۆڵی بێنده‌ر ده‌بینێ، یه‌كێكی دیكه‌یه له هاوڕێكانی ناش له زانكۆی پرینستۆن ڤیڤیان كاردۆن رۆڵی مارسی ده‌گێڕێ و خوشكه‌زای بچووكی چارڵز. كریستوفه‌ر پلومه‌ر له رۆڵی دكتۆر رۆزن، پزیشكی ناشه له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی. جود هیرشیش رۆڵی هێلینگه‌ری سه‌رۆكی به‌شی بیركاری له پرینستۆن ده‌بینێ.
سیلڤیا ناسار
سیلڤیا ناسار رۆژنامه‌نووسێكی ئه‌مریكی ئۆزبه‌كستانییه، له دایكبووی ئه‌ڵمانیایه. به ژیاننامه‌ی جۆن فۆربێس ناش جونیۆر ناسراوه به ناوی «عه‌قڵێكی جوان» كه خه‌ڵاتی نیشتمانی بازنه‌ی ره‌خنه‌گرانی كتێبی بۆ ژیاننامه به‌ده‌ستهێناوه. ناسار وه‌ك پڕۆفیسۆری نایت ئیمێریتا له قوتابخانه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری زانكۆی كۆڵۆمبیا كارده‌كات. ساڵی 1998 ناسار كتێبی عه‌قڵێكی جوانی بڵاوكرده‌وه كه ژیاننامه‌ی ئابووریناس و بیركاری خاوه‌ن خه‌ڵاتی نۆبڵ جۆن فۆربێس ناش جونیۆره. كتێبه‌كه باس له زۆر لایه‌نی ژیان و كه‌سایه‌تی ناش ده‌كات و له فشاری نه‌خۆشییه ده‌روونییه تونده‌كانی ده‌كۆڵێته‌وه. ئه‌م كتێبه خه‌ڵاتی نیشتمانی بازنه‌ی ره‌خنه‌گرانی كتێبی له ساڵی 1998 بۆ ژیاننامه به‌ده‌ستهێناوه.