یادەوەریی وەرزشی

11:21 - 2023-09-04
وەرزش
266 جار خوێندراوەتەوە
رەئوف رەحیم

خەسرەو گورون
85


لە ژمارەكانی پێشووی ئەم زنجیرە باسانەمەدا تیشكێكم خستە سەر هەشت یارییمان لە خولی پلە دووی یانەكانی عیراق-گروپی باكوور  بۆ وەرزی 1989-1990، لەو هەشت یارییە تەنیا یاریی كەرامەمان 3-0 بردەوە:
*سلێمانی× 1 ی حوزەیرانی كەركوك (0-1)-3/11/1989 لە یاریگای سلێمانی كرا.
*  سلێمانی × كەرامەی شاری كەركوك (3-0)، 10/11/1989 هەرلە یاریگای سلێمانی كرا.
*سەورەی كەركوك × سلێمانی (1-0)، 17/11/1989 لەكەركوك كرا.
*سەڵاحەدین × سلێمانی(2-1)، 24/11/1989 لە تكریت كرا.
*موسڵ×سلێمانی (3-1) ، 1/12/1989 لە یاریگای موسڵ كرا.
*برایەتی × سلێمانی (1-0)، 7/12/1989 لە یاریگای هەولێر كرا.
*سلێمانی × موسڵ (1-2)، 15/12/1989 لە یاریگای سلێمانی كرا.
*1 ی حوزەیران×سلێمانی (2-1)، 5/1/1990 لە كەركوك كرا.
نۆیەم یارییمان رۆژی 12/1/1990 بەرامبەر تیپی یانەی كەرامەی كەركوك بوو، یارییەكە لە یاریگای كەركوك كرا، هاندەرێكی كەم ئامادە بوون و یارییەكەش بەبردنەوەی كەرامە 2-1 كۆتاییهات، یانەكەی كەركوك بەدرێسی شین و ئێمەش وەك یانەی سلێمانی بەدرێسی سوورەوە یاریمان دەكرد.
سەعات 3 ی عەسری ئەو رۆژە فیكەی دەستپێك بۆ ئەم یارییەمان لێدراو ناوبژیوانانیش لە دیالەوە هاتبوون، خولێخۆشبوو فەهمی فەقێ رەشیدی قەشان سەرپەرشتیاری تیپ بوو، خوالێخۆشبوو حەمەی عەبۆل راهێنەری ئێمە بوو، خوالێخۆشبوو د.عەتا چارەسەركەری تیپەكەمان بوو.
لەم یارییەدا ئێمە بە پلانی 4-3-3 یارییمان كرد و پێكهاتەكەمان بەمشێوەیە بوو:
*گۆڵچی: هیوا محەمەد.
*بەرگری: خەسرەو گورون-كاپتنی تیپ، نەوزاد مستەفا، هادی كەریم، تەنیا حەسەن تەنیا.
*ناوەند: ئامانجی سەید برایم، رەئوف رەحیم، ئالان قادر.
*هێرشبەر:بەختیار رەشید، نازم عەرەب، بەكر شێخ مستەفا.
لە یارییەكەدا سەرەتا تیپی خاوەن یاریگا توانیان لە دەقیقەكانی 17 و 55 دا دووگۆڵ بكەن، تاكە گۆڵی تیپی ئێمەش لە دەقیقەكانی 65 دا ئالان قادر كردی، لە یارییەكەشدا راهێنەر دوو گۆڕانكاری كرد: شاهۆ حەمە فەرەج بۆ شوێنی نازم عەرەب ، موحسینی هەڵەبجەش بۆ شوێنی بەكر، یاریزانە یەدەكەكانیش (سیروان محەمەد و داخل جەبار و  خوالێخۆشبوو حەمودی تۆفیق) بوون.
تیپی پلە دووی یانەكانی عیراق لەو وەرەزدا كرابوون بە سێ گروپەوە، تیپی یانەی سلێمانی لە گروپی باكووردا بوو،  سیستمی یارییەكان خولێكی دوو قۆناغ بوو، یەكەم و دووەمی هەرگروپێك دەگەیشتنە قۆناغی دووەمی یارییەكانی خولەكە، بردنەوە 2 خاڵ و یەكسان بوون 1 خاڵ بوو.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان