له عه‌ره‌بییه‌وه : نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
2-1
له ساڵی رابردوودا ئانی ئێرنۆ بووه (17)یه‌م ژنی خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی و یه‌كه‌م ژنی فه‌ره‌نسی و (16)یه‌م هاووڵاتی فه‌ره‌نسی و (69)یه‌م هاووڵاتی ئه‌وروپی و ژماره (119)ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی له میانه‌ی لێدوانی‌دا له‌سه‌ر خه‌ڵاته‌كه ئێرنۆ گوتی:"وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ من وه‌كو بهڵێننهمایهك وایه بۆ به‌رده‌وامبوون. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژنم چونكه وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ئیتر ئێمه‌ی ژنان یه‌كسانین له ئازادی و توانادا."
پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگێك له لێدوانێكدا سه‌باره‌ت بهقبووڵكردنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ئه‌و هه‌ست به به‌رپرسیارێتییه‌ی پێشتر باسی كرد بوو به‌م شێوه‌یه روونكرده‌وه:" ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵم پێبه‌خشراوه ته‌نها به‌سه‌ركه‌وتنێكی تاكه‌كه‌سی ههژمارناكهم و به‌پاڵنه‌ری لووتبه‌رزی و تهوازوعیشهوه نایڵێم، به‌ڵام به‌جۆرێك له واتاكان به‌سه‌ركه‌وتنێكی به‌كۆمه‌ڵی ده‌بینم."
ئه‌م داواكارییه به‌كۆمه‌ڵه‌ی بۆ خاوه‌ندارێتی خه‌ڵاتێك وا دروستكراوه ته‌نها بۆ تاكه كه‌سێك بگونجێت له‌گه‌ڵ داواكاری شانزه ژنی دیكه‌دا یه‌ك ده‌گرێته‌وه كه خه‌ڵاته‌كه‌یان وه‌رگرتووه له سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه له ساڵی 1901 دا، هه‌روه‌ها جه‌ختكردنه‌وه‌ی ئێرنۆیه له‌سه‌ر ئه‌و شڵه‌ژانه‌ی له نێوان ئه‌و سیستمی باوكایهتییهی له خه‌ڵاتی نۆبڵه‌وه دێت و له‌گه‌ڵ دۆخی هه‌ندێك له وه‌رگره‌كانی خه‌ڵاته‌كه‌دا، به‌تایبه‌تی ژنان.
بۆ نموونه كاتێك له وه‌رگری خه‌ڵاته‌كه له ساڵی 2013 دا ئه‌لیس مۆنرۆ یان پرسی ئایا پێشبینی ئه‌وه‌ی ده‌كرد خه‌ڵاته‌كه به‌ده‌ستبهێنێت؟ له وه‌ڵامدا وتی:" نه‌خێر، چونكه ژن بووم! مه‌سه‌له‌كه ته‌نها ئه‌وه‌نده بوو حه‌زم له شه‌ره‌فی به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته‌كه ده‌كرد. حه‌زم لێی بوو، به‌ڵام هه‌رگیز بۆ جارێكیش بیرم له‌وه نه‌كردبۆوه كه ده‌رفه‌تی به دهستهێنانیم بۆ ده‌ڕه‌خسێت."
هه‌روه‌ها دۆریس لیسینگی ته‌مه‌ن 87 ساڵ له رێگه‌ی رۆژنامه‌نووسه‌كانه‌وه زانی بووه‌ته خاوه‌نی خه‌ڵاته‌كه له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بۆ ماڵه‌وه و زۆر بهشڵهژاویی وتی: "له سه‌رده‌مێكی دیكه‌دا له‌وه پێشتر پێیان وتبووم كارهكانمیان به دڵ نییه و هه‌رگیز خه‌ڵاته‌كه بهدهستناهێنم. ته‌نانه‌ت كه‌سێكی به‌رپرس له‌و ئه‌ركه‌یان نارده لام تاوه‌كو پێم رابگه‌یه‌نێت." دۆریس لیسینگ ئه‌م وته‌یه‌ی له‌كاتێكدا راگه‌یاند به كۆمه‌ڵێك كامێرا گه‌مارۆ درابوو نه‌ده‌وه‌ستان له گرتنی وێنه و بڕگه‌ی ڤیدیۆیی، له‌به‌رده‌م كامێراكاندا ئه‌و به‌ڵێنه‌یدا و وتی: "سوێند ده‌خۆم هه‌ر ئێستا سه‌رده‌كه‌وم بۆ نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌م تاوه‌كو چه‌ند رسته‌یه‌كی گونجاو بۆ ئه‌م دۆخه بدۆزمه‌وه و ئیتر له‌مه‌ولا ئه‌و رستانه به كاردههێنم."
دوور له هه‌ستی چوونه نێو یانه‌ی پیاوان "ئه‌و جیهانه‌ی به ته‌نها تایبه‌ت بوو به‌پیاوانه‌وه" و ئه‌و قورساییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌نگاوه‌دا دێت ته‌نها شتێكی كه‌م خه‌ڵاتی نۆبڵ به ژنانه‌وه گرێده‌دات، هه‌رچه‌نده راسته چه‌ند خاڵێكی هاوبه‌ش هه‌یه له نێوانیاندا وه‌كو كاریگه‌ریی و ده‌ستكه‌وت و جێنده‌ر، به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ند رێژه‌یه‌كی كه‌می هاوبه‌شی له نێوانیاندا هه‌یه له رووی ره‌گه‌زنامه و جۆری ئه‌ده‌بی و شێواز و ئه‌زموونه‌وه.
كه‌واته به پشت به‌ستن به‌و راستییانه‌ی پێشوو به ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی نۆبڵ چی ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ژنێكه‌وه بێت یاخود چی ده‌گه‌یه‌نێت بۆ هه‌موو خاوه‌ن خه‌ڵاتێك به‌شێوه‌یه‌كی گشتی؟ چونكه هه‌ریه‌كه‌یان سه‌رده‌م وپێگه‌ی خۆی هه‌یه بۆ هه‌ڵگرتنی شكۆی ئه‌م دانپیانانه، ئایا ئێمه‌ی خوێنه‌ر خاوه‌نی سه‌رده‌م و پێگه‌ی خۆمانین ده‌توانین چی بكه‌ین و چی له‌و ژنانه و له لێدوانه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته‌كه و تێگه‌یشتنی دانپیانانی به‌هره‌كانیانه‌وه فێرده‌بین؟
هه‌روه‌ها له‌پێوه‌ره دیاریكراوه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی نۆبڵدا ئه‌وه ده‌خوێنینه‌وه "پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و نووسه‌رانه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ له بواری ئه‌ده‌بدا به‌ده‌ستده‌هێنن دیارترین كار به‌رهه‌م بهێنن له پله‌ی نموونه‌ییترین كاردا بێت " ئه‌مانه ئه‌و پێوه‌ره دیاریكراوانهن له وه‌سێتنامه‌كه‌ی ئه‌لفرێد نۆبڵدا هاتوون ئه‌و هاووڵاتییه سویدییه‌ی له‌وانه‌یه دیارترین كه‌س بێت جیهانی گۆڕی له رێگای داهێنانی دینامیته‌وه و وێڕای ئه‌وه‌ی بواری پیشه‌كه‌ی داڕمان بوو، به‌ڵام حه‌زی كرد خه‌ڵاته‌كه‌ی ناوی خۆی هه‌ڵده‌گرت وه‌كو رێزلێنانێك ببه‌خشرێته ئه‌و كه‌سانه‌ی كاره‌كه‌یان گه‌وره‌ترین سوودی به‌خشیوه‌ته مرۆڤایه‌تی.
ئه‌م خاڵه‌ی وه‌سێتنامه‌كه مه‌ترسییه‌كی نادیار و چه‌ندین به‌رپرسیارێتی قه‌به ده‌خاته سه‌رشانی خاوه‌ن خه‌ڵاتی نۆبڵ. ئه‌مه‌ش وای كرد چه‌ند رۆڵێكی گرنگ بدرێته ئه‌و ژنانه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵیان وه‌رگرت.
ئه‌و ژنه هه‌ڵبژێردراوانه روون و ئاشكرا ده‌زانن ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی دیاریكراو، ئایدیۆلۆجیایه‌كی تایبه‌ت و نه‌وه‌ی ده‌ستنیشانكراو ده‌كه‌ن، له هه‌مانكاتدا پێویسته له‌سه‌ریان نوێنه‌رایه‌تی هه‌موومان بكه‌ن "به تایبه‌تی ژنان" پێویسته به وشه‌كانیان رێگای هه‌موان رۆشن بكه‌نه‌وه له سۆنگه‌ی ئه‌زموونه تایبه‌تییه‌كانی خۆیانه‌وه.
وه‌رگرانی خه‌ڵاته‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت كه ئه‌ندامه‌كانی له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای سویدییه‌وه دیاریكراون و كۆمه‌ڵێكن له هه‌ژده كه‌سی شاره‌زا له بواری ئه‌ده‌بدا و ئه‌ندامێتیان بۆ هه‌تا هه‌تایییه له ژیاندا و ئه‌كادیمیای سویدی له‌لایه‌ن شا گۆستافی سێهه‌م له ساڵی 1786 دا دامه‌زراوه به واتای ئه‌وه‌ی كه پێش دامه‌زراندنی ده‌زگای نۆبڵ كه‌وتووه به 115ساڵ.
لیژنه‌كه پاش هه‌شت ساڵ له دامه‌زراندنی خه‌ڵاته‌كه یه‌كه‌م ژنی بۆ نۆبڵی ئه‌ده‌بی هه‌ڵبژارد، ئه‌مه‌ش پێش هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م ژن بۆ ئه‌ندامێتی لیژنه‌كه به پێنج ساڵ هه‌مان ژنبوو بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه و خاتوو سه‌لما لاگرلۆڤ بوو، به‌شێوازی خواستن له ریالزمهوه ده‌ینووسی، به‌ڵام زۆری پێ نه‌چوو گه‌ڕایه‌وه بۆ شێوازی رۆمانسی له رۆمانه میللییهكانیدا.
ئه‌لفرێد نۆبڵ ئه‌كادیمیای سویدی وه‌كو نێوه‌ندێك بۆ نۆبڵی ئه‌ده‌بی هه‌ڵبژارد هه‌روه‌كو چۆن چه‌ند گروپێكی جیاوازی بۆ پاڵاوتنی براوه‌كان له به‌شه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو (كیمیا، ئاشتی، پزیشكی،ئابووری) هه‌ڵبژارد و وه‌سێتنامه‌كه‌ی بۆ هه‌موو لیژنه‌كان له هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كاندا ئه‌وه‌بوو " هه‌رگیز گوێ به ره‌گه‌زنامه نه‌ده‌ن، به‌ڵكو خه‌ڵاته‌كه ببه‌خشرێته لێهاتووترین كه‌س ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه هاووڵاتییه‌كی ئه‌سكه‌نده‌ناڤی بێت یاخود نا" و له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا و به رێنماییه‌كی نه‌رم ونیانانه و ره‌سه‌نانه سه‌ركرده‌یه‌كی چه‌كی سه‌ده‌ی نۆزده بوو به میراتگری خه‌ڵاتێك تاوه‌كو ئێتساش سه‌رچاوه‌ی گفتوگۆ بێئاكامهكان و ئاهه‌نگه گه‌وره‌كان و قوماری ئه‌لیكترۆنییه له هه‌موو ناوچه‌كانی جیهاندا هاوكات ئه‌وه‌ی گومانی تیدانییه جوگرافیا و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ویان هه‌یه به هه‌موو خه‌ڵاته‌كانی نۆبڵه‌وه و ئه‌ده‌بیش به‌ده‌ر نییه له‌وه.
ئه‌وه‌ی كه‌سێكی ئه‌وروپی بێت له باوك و باپیره‌وه و كه‌سێكی سپی پێست بیت و زۆرپیاوسالار بێت و زۆر بهرهنگاریكهر بیت یاخود باشتر بڵێین زۆر كاریگه‌ر بێت به هه‌ڵكشان و داكشانه رۆشنبیرییه ههڵخهڵهتێنهرهكان ئه‌مانه هه‌مووی ده‌بنه مایه‌ی زۆربوونی ره‌خنه بۆ بژارده‌ی لیژنه‌كه بۆ وه‌رگرانی خه‌ڵاتی نۆبڵ ساڵانه و به‌تێڕوانینمان بۆ هه‌موو وه‌رگرانی خه‌ڵاته‌كه و له كوێوه هاتوون وامان لێده‌كات بگه‌ینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی بتوانین بڵێین خه‌ڵاتی نۆبڵ ده‌گاته ده‌ستی كه‌سه‌كان زیاتر له‌وه‌ی ببه‌خشرێت به به‌رهه‌می وه‌رگره‌كان (به‌ده‌ر له بۆب دیلان) به كاراكردنی شوناس و ره‌گه‌زنامه‌ی نیشتمانی به‌بینینی رۆڵێكی سه‌ره‌كی له به‌خشینی هه‌موو خه‌ڵاتێكدا.
وێڕای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه له لایه‌ن سه‌لما لاگرۆڤهوه له ساڵی 1909 دا به‌ڵام نزیكه‌ی نیوه‌ی كۆی خه‌ڵاته به‌خشراوه‌كان به ژنان ده‌كه‌وێته ئه‌م هه‌ژده ساڵه‌ی دواییه‌وه به‌تێبینی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی وه‌رگرانی خه‌ڵاتی نۆبڵ خه‌ڵكی وڵاتانی ئه‌وروپان هاوشێوه‌ی وه‌رگرانی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی به‌گشتی.
ژنه شاعیری چیللی گابرێیلا مستراڵ یه‌كه‌م ژن بوو كه ساڵی 1945 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وه‌رگرت و به تاكه ژنی لاتینی خاوه‌ن خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی هه‌ژمار ده‌كرێت تاوه‌كو ئه‌مڕۆش هه‌روه‌ها رۆماننووسی ئه‌مریكی تۆنی مۆریسۆن تاكه ژنی ره‌شپێسته تاوه‌كو ئێستا، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه تاوه‌كو ئێستاش ژماره‌ی وه‌رگرانی خه‌ڵاتی نۆبڵ زۆربه‌یان له سپی پێسته‌كانن، له بابه‌تێكی دیكه‌دا ژنانی خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵ دووچاری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك دیارده و ئازار بوونه‌ته‌وه له ژیانیاندا وه‌كو(برسێتی و جه‌نگ و راگواستن و رۆمانسییه‌تی ناشه‌رعی و ره‌گه‌زپه‌رستی و دایكایه‌تی، ده‌سه‌ڵات و گاڵته‌جاڕی و چه‌ندین بابه‌تی دیكه، له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌توانین بپرسین بوونی ژنێك به‌نووسه‌ر و وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ چ واتایه‌ك به ژیان و كاره‌كه‌ی ده‌به‌خشێت؟