یەکێتی ئەفریقا بووە ئەندامی هەمیشەیی G20

01:33 - 2023-09-09
جیهان
87 جار خوێندراوەتەوە

سەرکردەی 20 بەهێزترین دەوڵەتی جیهان لە شاری نیودەلهی پایتەختی هیندستان کۆبوونەوە و ئەندامێتی هەمیشەییان دا بە یەکێتی ئەفریقا لە گرووپی 20 کە بە G20 ناسراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، نارێندرا مودی، سەرۆک وەزیرانی هیندستان رایگەیاند، "بۆ لەمەودوا یەکێتی ئەفریقا وەک ئەندامێکی هەمیشەیی لەسەر مێزی سەرکردەکانی G20  دادەنیشێت".
کۆبوونەوەی G20 بە بێ ئامادەبوونی سەرۆکی چین و روسیا دەستیپێکردووە و گرووپەکەش بەهۆی جەنگی ئۆکرانیا و ئاڵۆزییە نوێکانەوە، ناکۆکی زۆری تێدایە.

سەرچاوە: رۆیتەرز

بابەتە پەیوەندیدارەکان