بەنداوێک کێشە لە نێوان دوو وڵاتدا دروست دەکات

07:25 - 2023-09-12
جیهان
75 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ئەسیوپیا پڕبوونی بەنداوەکەی سەر رووباری نیلی راگەیاند و ئەوەش نیگەرانی میسری لێکەوتەوە چونکە رووباری نیل گەورەترین و سەرەکیترین سەرچاوەی ئاویی ئەو وڵاتەیە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، حکومەتی میسر رایگەیاند: گرتنەوەی ئاوی رووباری نیل لەسەر خاکی ئەسیوپیا، پێچەوانەی رێکەوتنە نێودەوڵەتییەکانە و پێشبینی دەکرێت قەیرانی سروشتی و ژینگەیی و مرۆیی و تەندروستی لە میسردا دروست بکات.
حکومەتی ئەسیوپیا بە مەبەستی بوژاندنەوەی کەرتی ئابووری وڵاتەکەی و دابینکردنی وزەی کارەبا، لە ساڵی 2011 ەوە بەنداوێکی گەورەی لەسەر رووباری نیل دروستکرد.
هەروەها بڕیارە ئەو بەنداوەی ئەتیوپیا شەش هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنێت و کارەبای ئەو وڵاتە دوو هێندە زیاد بکات.
ئەوەش لە کاتێكدایە، ئەسیوپیا کە ژمارەی دانیشتوانەکەی 127 ملیۆن کەسە، تەنیا کارەبای بۆ نیوەی دانیشتوانەکەی پێ دابین دەکرێت.

سەرچاوە: BBC

بابەتە پەیوەندیدارەکان