فراكسیۆنی یەكێتی: داوا لە حكومەتی عیراق دەكەین لە ئاست ئەم پێشێلكاریانەدا بێتەدەنگ

11:43 - 2023-09-19
کوردستان
349 جار خوێندراوەتەوە

بەتوندی كردەوە دوژمنكارییەكەی ئەمڕۆی سەر فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی سەر بە ناحیەی عەربەتی پارێزگای سلێمانی، ئیدانەدەكەین، كە بەهۆی بۆردومانی دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە، شەش پێشمەرگەی دژەتیرۆر شەهید و برینداربوون.
ئەم كردەوە دوژمنكارییە، پێشێلی ئاشكرای سەروەریی خاك و ئاسمانی دەوڵەتی عیراقە، كە بەداخەوە ئەمە چەندینجارە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەرێمی كوردستان روودەدات و هەڕەشەشە بۆ سەر ئۆقرەیی و ئاسایشی عیراق و هەرێمی كوردستان.
داوا لە حكومەتی ئیتیحادی دەكەین كە بێتە دەنگ لە ئاستی ئەم پێشێلكاریانەی سەر سەروەریی عیراق و رێوشوێنی دیپلۆماسی بگرێتەبەر و ئەنجامدەرانی ئەم جۆرە كردەوە دوژمنكارییانە ناچاربكرێن رێز لە سەروەریی خاك و ئاسمانی عیراق بگرن و دەست لەم تاوانكاریانە هەڵبگرن.
داوا لە فراكسیۆن و پەرلەمانتارانی نیشتمانپەروەری ئەنجومەنی نوێنەران دەكەین هەڵوێستیان هەبێت لە پاراستنی سەروەری و ئارامیی عیراق.

فراكسیۆنی یەكێتی
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
18/9/2023

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان