یونامی ئیدانەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت دەكات

12:46 - 2023-09-19
عیراق
344 جار خوێندراوەتەوە

یونامی لە پۆستێكدا لە ئەكاونتی تایبەتی خۆیان لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك   ئیدانەی هێرشەكەی  سەر فڕۆكەخانەی عەربەت دەكات لە  سلێمانی كە چەندین قوربانی لێ‌ كەوتۆتەوە و رایگەیاندووە:" هێرشەكان پێشێلكردنی سەروەریی عیراقن، پێویستە بوەستێنرێن.

یونامی داواشی كردووە كە پرسە ئاسایشییەكان پێویستە لە رێگەی گفتوگۆ و دیپلۆماسییەوە، چارەسەر بكرێن نەك لەرێگەی هێرشەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان