روشدی ئه‌و نووسه‌ره هندییه‌ی به‌هۆی رۆمانی ئایه‌ته شه‌یتانییه‌كانه‌وه به‌رنه‌فره‌تی ئیمانداران كه‌وتووه و هێشتاش به‌ڕقه‌وه سه‌یر ده‌كرێ، ئه‌م نه‌فره‌ته‌ی له‌م نووسه‌ره كراوه وای كردووه كه زۆرێك له خوێنه‌رانی موسڵمان خۆیان له به‌رهه‌مه‌كانی ببوێرن، له كاتێكدا یه‌كێكه له نووسه‌ره به‌توانا و به سه‌لیقه‌كانی جیهانی ئه‌ده‌ب و بووه به‌قوربانی فه‌توایه‌ك. ده‌نا له باری ته‌كنیك و شێوازی نووسینه‌وه یه‌كێكه له داهێنه‌ره‌كانی جیهانی ئه‌ده‌ب. ئه‌م دیداره‌ی جاك لیڤینگر له ته‌ك روشدی سازی كردووه و له گۆڤاری پاریس ساڵی 2005 بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گۆڤارێكی ئه‌ده‌بی و كه‌لتورییه. دیداره‌كه له‌باره‌ی ئه‌زموونی نووسین و ژیانی نووسه‌ره‌وه‌یه. له‌باره‌ی ژیانی منداڵی خۆی له كشمیر و دۆخی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه قسه ده‌كات. له‌باره‌ی سیاسه‌ت و رۆمانه‌وه ده‌دوێت. به‌گشتی ئه‌م دیداره كه له كتێبێكی بچو‌وكدا چاپكراوه قسه‌ی نووسه‌ره له‌سه‌ر ئه‌زموونه ئه‌ده‌بییه‌كه‌ی خۆی و ئاسته‌نگ و كێشه‌كانی به‌رده‌می. به تایبه‌ت دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی رۆمانی ئایه‌ته شه‌یتانییه‌كان كه ئه‌م نووسه‌ره نه‌فره‌تی لێكراوه.