لە عەرەبییەوە: ره‌مزی میره‌كانی
زانستی ئابووری، كاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ر لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی ژیانه‌وه هه‌یه و یه‌كێكه له بزوێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی گه‌لان. ئه‌وانه‌ی به درێژایی مێژوو په‌ره‌یان به بیری ئابووری داوه، هێشتا بیرۆكه‌كانیان كاریگه‌ری خۆی هه‌یه، ته‌نانه‌ت دوای چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له مردنی هه‌ندێكیشیان. له‌م راپۆرته‌دا دامه‌زراوه‌ی (CUG)ی به‌ریتانی، كه تایبه‌ته به پۆلینكردنی زانكۆكان، لیستێكی به ناوی ئه‌و كه‌سانه‌وه ریز كردووه، كه ده‌توانرێت به كاریگه‌رترین ئابووریناس له په‌ره‌پێدانی بیری ئابووریدا به درێژایی سه‌رده‌مه‌كان دابندرێن.
ئاده‌م سمیس (1723-1790)
ئاده‌م سمیس، ئابووریناسێكی سكۆتله‌ندییه، له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا، له زانكۆی گلاسكۆ خوێندوویه‌تی، به (باوكی ئابووری مۆدێرن) داده‌نرێت و یه‌كێكه له پێشه‌نگه‌كانی ئابووری سیاسیش. به‌ناوبانگترین كتێبی (سامانی گه‌لان)ه، كه تێیدا داوای پێدانی ئازادی به هه‌موو كه‌سێك كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێن بێت و كاڵا ئاڵوگۆڕ بكات، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كان به رووی كێبڕكێی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیدا، چونكه به بڕوای ئه‌و ئه‌وه ده‌بێته هۆی زیادكردنی خۆشگوزه‌رانی، ئه‌م كتێبه به بڕبڕه‌ی پشتی سیاسه‌تی ئابووری، له سه‌رتاسه‌ری جیهانی ئه‌مڕۆدا داده‌نرێت.
كارل ماركس (1818-1883)
كارل ماركس، خه‌ڵكی هه‌موو وه‌ك یه‌كێك له گرنگترین بانگه‌وازخوازنی كۆمۆنیزم باسی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م بیرمه‌نده ئه‌ڵمانییه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئابووریناسه‌كانی مێژوو داده‌نرێت، تیۆرییه‌كانی پێشبینی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، كه سیاسه‌ته‌كانی سه‌رمایه‌داری ده‌بێته هۆی وه‌رچه‌رخان و قه‌یرانی ئابووری، ئه‌م پێشبینیانه‌ش رۆژگار سه‌لماندی كه راستن. دیارترین كتێبه‌كانیشی بریتین له: (تیۆرییه‌كانی به‌های زیاده)، (به‌شدارییه‌ك له ره‌خنه‌ی ئابووریی سیاسی)، (به‌یانی پارتی كۆمۆنیست)، (ئایدیۆلۆژیای ئه‌ڵمانی) و (داماویی فه‌لسه‌فه)، به‌ڵام گرنگترین كتێبی كارل ماركس (سه‌رمایه)یه.
جۆن ماینارد كینز (1883-1946)
ئابووریناسی به‌ریتانی، جۆن ماینارد كینز، پێی وابوو بازاڕه ئازاده‌كان یارمه‌تی ئابووری ده‌ده‌ن، به‌ڵام پشتگیری له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تیشی ده‌كرد له كه‌رتی ئابووری، به تایبه‌تی له كاتی بووژانه‌وه و پووكانه‌وه‌دا، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه زۆربه‌ی ئابوورییه‌كانی خۆرئاوا له ساڵانی سییه‌كاندا پشتیان پێی ده‌به‌ست. هه‌رچه‌نده له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه، ده‌ستێوه‌ردانی حكومه‌ت له بازاڕه‌كاندا كه‌م بۆوه، به‌ڵام جیهان له كاتی قه‌یرانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌دا، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی كتوپڕی سیاسه‌ته‌كه‌ی كینزی به‌خۆوه بینی، به تایبه‌تی له به‌ریتانیا، كاتێك گۆردۆن براونی سه‌رۆك وه‌زیران، ویستی وڵاته‌كه‌ی له لێواری داڕمان دوور بخاته‌وه.
میڵتۆن فریدمان (1912-2006)
میڵتۆن فریدمان، ئابووریناسێكی ئه‌مریكییه و به یه‌كێك له سیما دیاره‌كانی قوتابخانه‌ی لیبڕاڵی له ئابووریدا داده‌نرێت، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له گرنگترین تیۆریسته‌كانی (تیۆری نه‌ختینه)، له زانكۆكانی روتگه‌رز، شیكاگۆ و كۆڵۆمبیا خوێندوویه‌تی. له ساڵی 1976دا، به‌هۆی ده‌ستكه‌وته‌كانی له بواری شیكاریی به‌كاربردن و مێژووی نه‌ختینه و ئاڵۆزییه‌كانی سیاسه‌تی ئابووری، كه ئامانج لێی گه‌یشتنه به سه‌قامگیری، خه‌ڵاتی نۆبڵی ئابووری وه‌رگرتووه. رۆناڵد ریگان، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا، كردی به راوێژكاری ئابووری خۆی، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی بیرۆكه و تیۆرییه‌كانی، ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر زۆرێك له سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكاوه هه‌بێت.
یان تینبێرگن (1903-1994)
ئابووریناس یان تینبێرگن، له شاری لاهای له هۆڵه‌ندا له‌دایكبووه و له زانكۆی لیدن خوێندوویه‌تی، به یه‌كێك له پێشه‌نگه‌كانی بواری ئابووری پێوانه‌یی داده‌نرێت، چاكه‌ی په‌ره‌پێدانی نموونه‌كانی ئابووریی گشتی، له كاتی داڕشتنی سیاسه‌تی ئابووریش بۆ ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌م شێوازه‌ی كه ئێستاكه توێژینه‌وه‌ی ئابووریی پێ ئه‌نجام ده‌درێت. تینبێرگن، له ساڵی 1969دا، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ریكنه‌ر فرش ئابووریناسی نه‌رویجی، خه‌ڵاتی نۆبڵی ئابووری به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی له په‌ره‌پێدان و به‌كارهێنانی نموونه‌یه‌كی دینامیكی بۆ شیكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌كانی ئابووری سه‌ركه‌وتوو بوون.
جۆن ناش (1928-2015)
جۆن ناش، له راستیدا زیاتر زانای بیركارییه وه‌ك له‌وه‌ی ئابووریناس بێت، به‌ڵام رۆڵی داهێنه‌رانه‌ی و بلیمه‌تی له تیۆری یارییه‌كه‌دا، كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر تێگه‌یشتنی هه‌مووان بۆ ئابووری بازاڕ هه‌بوو، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد له ساڵی 1994دا خه‌ڵاتی نۆبڵی ئابووری وه‌ربگرێت. ناش، له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه وه‌ك هێڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان بلیمه‌تی و شێتی سه‌یر ده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی ژیانیدا، خه‌ریكی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شیزۆفرینیا بوو، مانگی ئاداری 2015دا، خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی به رووداوێك له ویلایه‌تی نیوجرسی ئه‌مریكا تیاچوون.
محه‌مه‌د یونس (1940)
محه‌مه‌د یونس، زۆر شتی پێشكه‌شی ئابوورییه‌كانی هه‌ژارترین ناوچه‌كانی جیهان كردووه، له سه‌ره‌تای ژیانی پیشه‌یی خۆیدا، بۆی ده‌ركه‌وت كه قه‌رزی بچووك كاریگه‌ری ئه‌رێنی به‌سه‌ر بارودۆخی ئابووری هه‌ژارانه‌وه هه‌یه. ئه‌و ده‌مه‌ی بانكه‌كان رازی نه‌بوون قه‌رز به هه‌ژاران بده‌ن، هه‌ڵبه‌ت به‌هۆی لاوازیی توانای بیمه‌یان، یونس موكوڕ بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شایه‌نی قه‌رز پێدانن، له ساڵی 1979دا، بانكی گرامینی دامه‌زراند بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزی بچووك به هه‌ژاران بدات، كه یارمه‌تییان بدات ده‌ست به كاری ساده بكه‌ن و داهاتێكی گونجاویان ده‌ستكه‌وێت.
ستیڤن لیڤیت و ستیڤن دوبنه‌ر
ستیڤن لیڤیت، ئابووریناس له زانكۆی شیكاگۆ و ستیڤن دوبنه‌ر، رۆژنامه‌نووس له رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، له ساڵی 2005دا، به‌هاوبه‌شی كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌یان نووسی به ناوی (ئابوورییه‌كی سه‌یر)، كه ناونیشانه ئینگلیزییه‌كه‌ی فریكۆنۆمیكس (freakonomics)ه. ئه‌وه‌ی بووه هۆی ناوبانگ ده‌ركردنی كتێبه‌كه و وایكرد زیاتر له حه‌وت ملیۆن دانه‌ی لێ بفرۆشرێت، ئه‌وه بوو كه، نووسه‌ره‌كانی له ساده‌كردنه‌وه‌ی زانستی ئابووریدا بۆ كه‌سێكی ئاسایی سه‌ركه‌وتوو بوون، له رێگه‌ی خستنه‌ڕوویه‌كی ساده بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی، كه ئابووریناسه باوه‌كان ناپه‌رژێنه سه‌ری.
وارن بافێت (1930)
بافێت ، ته‌نها وه‌به‌رهێنه‌ر و ئابووریناسێكی بلیمه‌تی خۆڕسك نییه، به‌ڵكو به زانستیش خوێندوویه‌تی، چونكه له ساڵی 1951دا، بڕوانامه‌ی ماسته‌ری ئابووری له زانكۆی كۆڵۆمبیا بۆ كاره‌كان به‌ده‌ستهێناوه. بافێت، دوای ته‌واوكردنی زانكۆ، چوو له كۆمپانیایه‌كی وه‌به‌رهێناندا له ۆڵ ستریت كار بكات، له‌وێ شێوازی ئامار و میتۆدی له ئاڵۆگۆركردندا به‌كارهێنا. زۆر كه‌س پێیان وایه، بافێت به سه‌ركه‌وتووترین وه‌به‌رهێنه‌ر له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا داده‌نرێت، به‌رده‌وامیش له ریزبه‌ندی پێنج یه‌كه‌می لیستی هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سه‌كانی جیهان دایه.
ئه‌لفرێد مارشاڵ (1842-1924)
ئازایه‌تییه‌كی زۆری ده‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و پیاوه‌ی كه كتێبی (بنه‌ماكانی زانستی ئابووری)ی نووسیوه، نه‌خرێته لیستی 10 كاریگه‌رترین ئابووریناس له مێژوودا. هه‌رچه‌نده ره‌نگه ناوی، ئه‌لفرێد مارشاڵ، به‌لای زۆر كه‌سه‌وه ناوێكی ئاشنا نه‌بێت، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه هه‌موان ئاشنای گرنگترین ئه‌و تیۆرییه‌ن كه كاری له‌سه‌ر كردووه، ئه‌ویش تیۆری خواست و خستنه‌ڕووه. هه‌رچه‌نده مارشاڵ یه‌كه‌م شاره‌زای ئابووری نه‌بوو، كه ئاماژه‌ی به‌م دیارده‌یه كردووه، به‌ڵام توانی كۆمه‌ڵێك چه‌مك و زاراوه‌ی نوێ وه‌ك خواسته‌كانی قه‌باره و نه‌رمی نرخه‌كانی داواكاری پێشكه‌ش بكات.
سه‌رچاوه:
www.argaam.com