بەختیار حاجی حەسەن: حکومەتی خۆجێی کەرکوک دەکەین بە ئەلکترۆنی

05:48 - 2023-11-18
کوردستان
489 جار خوێندراوەتەوە

بەختیار حاجی حەسەن، كاندیدی ژمارە ١٧ لەسەر لیستی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە ژمارە ١٤٢ رایگەیاند، دەیانەوێت لە رێگەی بە ئەلەکترۆنیکردنی حکومەتی خۆجێی کەرکوکەوە رێگری لە گەندەڵی بکەن.
بەختیار حاجی حەسەن رایگەیاند، "یەکێک لەو رێگایانەی بۆ ئەوەی گەندەڵی لە بەڕێوەبردنی کەرکوکدا رابگرین، ئەوەیە کە پلانمان هەیە حکومەتی خۆجێی کەرکوک بکەین بە ئەلکترۆنی و سیستماتیک، ئەمەش هاوکار دەبێت بۆ ئەوەی شەفافیەت لە کارەکاندا دروست بکرێت، جگە لەوەی رۆتین لە کاری فەرمانگەکاندا کەمدەبێتەوە".
بەختیار حاجی حەسەن وتیشی، "بەهۆی نەبوونی ئەنجومەنی پارێزگاوە لە کەرکوک، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک هیچ چاودێریەکی لەسەر نییە و گەندەڵییەکی زۆر لە کەرکوکدا هەیە".

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان