بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق.
لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لەبەردەوامیی دیالۆگی نیشتمانیی نێوان لایەنەکان کرایەوە لەپێناوی پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکان و هاوبەشیی راستەقینە لە وڵاتدا.
لەدرێژەی دیدارەکەدا جەخت لە کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان و چارەسەری یاسایی و دەستووریی کێشەکان کرایەوە بەتایبەت لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و گەیشتن بە رێکەوتنێکی یەکجارەکی کە زامنی پاراستنی مافی هەموولایەک بکات.