ئەمڕۆ 18/12/2023، پڕۆسەی هەڵبژاردنی گشتی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق بەڕێوەدەچێت، كە بەپێی ئامارێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان «زیاتر لە 15 ملیۆن دەنگدەر مافی بەشدارییان هەیە».
بەپێی ئەو ئامارانەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاندووە: 134 لیست بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكەن، كە 39 هاوپەیمانی، 29 حزب و 66 كاندیدی سەربەخۆن.
هەروەها رۆژی شەممە 16/12/2023، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەڕێوەچوو، كە رێژەی بەشداریكردنی دەنگدەران بەپێی راگەیەندراوی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان %67 بووە.