باله‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌ ئاستێكی باشتر ده‌رده‌كه‌وێت

10:14 - 2024-01-31
وەرزش
194 جار خوێندراوەتەوە

له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو 28/1/2024 – ه‌وه‌ یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی نوخبه‌ی باله‌ی یانه‌كانی عیراق له‌ سلێمانی ده‌ستیانپێكردووه‌و تا رۆژی 4/2/2024 به‌رده‌وام دەبن‌.
له‌م قۆناغه‌ی یارییه‌كاندا تیپی 8 یانه‌ به‌شداریی ده‌كه‌ن، قۆناغی یه‌كه‌می یارییه‌كان له‌ به‌غداو به‌سره‌ به‌ڕێوه‌چوون‌، له‌و قۆناغه‌دا پاش ئه‌وه‌ی هه‌رتیپه‌و دوویاریی كرد،‌ گازی باشوور یه‌كه‌م و هه‌ولێر دووه‌م و به‌حری سێیه‌م و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی چواره‌می ریزبه‌ندیی بوون.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌ر له‌ ئه‌نجامدان و ده‌ستپێكردنی ئه‌م یارییانه‌، به‌ 9 خاڵ چواره‌می ریزبه‌ندیی بووه‌، له‌م قۆناغه‌شدا باش ده‌ستیپێكردووه ‌و یه‌كه‌م یاری له‌ حه‌بانییه‌ بردۆته‌وه‌، له‌ دووه‌م یاریشیدا ئه‌نجامێكی باشتری تۆمار كردوو توانی سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی هه‌ولێر رابگرێت و 3-1 لێی برده‌وه‌ و ئێستا دوو بردنه‌وه‌ی تۆمار كردووه‌.
دوێنێش سێشه‌ممه‌ ده‌بێت سێیه‌م یاریی خۆی به‌رامبه‌ر به‌حری كردبێت، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ پشوی تیپه‌كانه‌و رۆژی پێنجشه‌ممه‌ یارییه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه ‌و ئه‌م یارییانه‌ له‌ هه‌ردوو هۆڵی یانه‌كانی پێشمه‌رگه ‌و یانه‌ی سلێمانی ده‌كرێن:
*گازی باشوور×مه‌سافی باكوور-سه‌عات 2 له‌ هۆڵی یانه‌ی سلێمانی.
*سمود×حه‌بانییه‌--سه‌عات 4 له‌ هۆڵی یانه‌ی سلێمانی.
*هه‌ولێر×به‌حری-سه‌عات 2 له‌ هۆڵی پێشمه‌رگه‌.
*نه‌ینه‌وا×پێشمه‌رگه‌-سه‌عات 4 له‌ هۆڵی پێشمه‌رگه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان