عیراق فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دروستکرد

04:06 - 2022-06-01
عیراق
674 جار خوێندراوەتەوە

عیراق فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دروستکرد

دەستەی پیشەسازیی سەربازیی عیراق، دروستکردنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بەناوی “صقر واحد” راگەیاند و ئەمڕۆش بۆ یەکەمجار بەئاسمانی عیراقدا فڕی.

محەمەد دەڕاجی سەرۆكی دەستەی پیشەسازیی سەربازی عیراقی دەڵێت، پێشكەوتنێكی گەورە لە پیشەسازییە سەربازییەكاندا بەدەستهاتووە، لە نێویاندا پیشەسازی بەرهەمهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان.

ڕوونیشی كردەوە، فرۆکەی  “صقر واحد” دەتوانێت لە بەرزی ٤ کیلۆمەتر و مەودای دووری ٣٠ کیلۆمەتردا بفڕێت.

#عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان