عیراق چەكی مامناوەند و قورس لە هاووڵاتیان دەكڕێتەوە

05:44 - 2024-02-12
عیراق
204 جار خوێندراوەتەوە

عەبدولئەمیر شەممەری وەزیری ناوخۆی عیراق رایگەیاند، بە دوو رێگە كار لەسەر هێشتنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەتەدا دەكەین، یەكەم تۆماركردنی چەكی سووكی هاووڵاتیان لە بنكەكانی پۆلیس و دووەمیان، كڕینەوەی چەكی مامناوەند و قورسەكانە
وەزیری ناوخۆی عیراق وتیشی، بۆ كڕینەوەی چەكەكان لە دەستی هاووڵاتیانی عیراق، بڕی یەك ملیار دیناری بۆ هەر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگایەك لە عیراق دانراوە و رێكارەكانیش تاكو  كۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان