زوڵفان غەریب
به‌درێژایى ره‌وتى مێژوو، ده‌رخستن و گرنگیدان به باسكردنى سه‌ركرده و كه‌ڵه‌پیاو و شۆڕه‌سوار و شاعیر و ئه‌دیبان، دێڕه‌كانى نووسینى سه‌ر به‌رد و پاشان كاغه‌زى داگیركردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى ماوه‌كانى مێژوودا وه‌كو سه‌ربازێكى ون له‌گه‌ڵ پیاواندا له سه‌نگه‌رى شه‌ڕ و مه‌یدانى كاركردندا ئاماده‌بووه، هه‌میشه ژنان و كچان بوون، هه‌ر ئه‌وانیش ئیلهامبه‌خشى سه‌ركه‌وتنى پیاوان بوون.
ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌نده جیهانییه ده‌سه‌لمێنێت كه ده‌ڵێت: «له‌پشت هه‌ر پیاوێكى مه‌زن، ژنێكى ژیر و زیره‌ك و هێمن و سه‌نگین هه‌یه» له زۆربه‌ى باسكردن له سه‌ركرده‌كانى جه‌نگ و سه‌رۆك و سیاسییه‌كان له مێژوودا، ژنانیش ئه‌گه‌ر وه‌ك سه‌ربازێكى ونیش بێت رۆڵیان هه‌بووه و بوونەتە هۆى سه‌ركه‌وتنى ده‌سه‌ڵات و شۆڕشه‌كان، یان له دیوان و هۆنراوه و رۆمانه‌كاندا ژنان و كچان ئه‌ستێره‌ى تیشكاوه‌رى هه‌ڵڕژانى سه‌رچاوه‌كانى وشه و داڕشتنى ده‌قه‌كانى بوون و زۆربه‌ى كات سه‌رمه‌شقى ده‌ربڕینى هه‌ست و سۆز و هه‌ڵچوونه‌كانى ناو سه‌رگوزه‌شته و گێڕانه‌وه‌ى قاره‌مانێتییه‌كان بوون. به‌ڵام كه‌مجار هه‌بووه مێژوو رۆڵى گیانبازیى ئه‌م شێره ژنانه له داستانه‌كان وه‌كو رۆڵى سه‌ره‌كى بناسێنێ، بگره هه‌ندێ جار رۆڵ و پێگه‌شیان شاردراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌سه‌رده‌مى ئێستاى جیهانگیری و عه‌لمانیه‌ت و باهۆزى دیموكراتیدا، گۆڕانكاریى به‌سه‌ر عه‌قڵییه‌ته‌كاندا هاتووه و ژنان خۆشیان رۆڵى سه‌ره‌كى له داستان و گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانى جیهاندا ده‌بینن.
ئه‌وه‌ى ده‌مانه‌وێت لێره‌دا ئاماژه‌ى پێبده‌ین باسكردنە له ته‌وارێكى تر‌ى ژنانه كه له دوو روانگه‌وه جێگاى باسه و هه‌قى خۆیه‌تى چه‌ندین وتار و نووسینى له‌سه‌ر بنووسرێت، ئه‌ویش خاتوو لیدیا شاسواره كه به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكى وڵاتى رووسیایه، به‌ڵام له هزر و باسكردنى هه‌موومان وه‌كو شێره‌ژنێكى كورد ده‌یبینین و باسكردن له‌م خاتوونه له‌ڕوانگه‌ى یه‌كه‌م وه‌كو شۆڕشگێڕێك باس له رۆڵ و پشتیوانى و به‌شداریكردنى له شۆڕشى نوێى گه‌له‌كه‌مان وه‌كو هاوسه‌رى سه‌ركرده‌ى گه‌وره شه‌هید ئارامى بیرمه‌ند و سیاسه‌تمه‌دارى گیانفیداكارى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانه، كه رۆڵ و كاریگه‌ریى فكری و په‌روه‌رده‌یى له‌سه‌ر هه‌ست و سۆز و هۆشیاریى گه‌نجانى خوێنگه‌رمى گه‌له‌كه‌مان داده‌نا.
له روانگه‌ى دووه‌میش ئه‌م ته‌واره وا نزیكى نیو سه‌ده‌یه به دیار عه‌شق و ئه‌وینى كاك ئارامه‌وه، یاد و یاده‌وه‌رییه‌كانى ده‌گێڕێته‌وه و هه‌ركاتێك كه باسى شاسوار (ئارام) ده‌كات هه‌ر ده‌ڵێى تازه یه‌كتر ده‌ناسن و عاشقى یه‌كتر ده‌بن، هه‌موو ساڵێكیش له یادى شه‌هیدكردنى ئه‌م سه‌ركرده مێژووییه كاریزماییه‌دا ئەم خاتوونه پڕ له عه‌شق و ئه‌وینه هێنده له‌سه‌رخۆ و هێمن ده‌دوێت كه باسى كاره‌كانى و رێباز و شۆڕشگێڕێتیى شه‌هید ئارام ده‌كات، ده‌مانباته‌وه بۆ ساتى یه‌كترناسین و كاركردنیان.
ئه‌گه‌ر كاره‌كانیشى باس بكه‌ین له بوارى خزمه‌تكردن به‌منداڵانى كورد له رێكخراوى منداڵپارێزى كوردستان وه‌كو دایكێكى میهره‌بان ده‌ناسرێت، له بوارى وه‌رگێڕانیشدا به‌هه‌مان شێوه مێژوویه‌كى زۆر جوانى بۆ خۆی تۆماركردووه.
وا نیو سه‌ده‌یه ئه‌م خاتوونه میهره‌بانه له‌ناو گه‌لێكى سته‌مدیده و غه‌درلێكراوى مێژوو، رۆڵ و كارى به‌رچاوى هه‌یه.باسكردن و نووسین له‌سه‌ر ئه‌م خاتوونه به‌چه‌ند وشه‌یه‌ك پێناسه ناكرێت، به‌ڵام هیوادارم هه‌تا له ژیاندا ماوه په‌یكه‌رێكى شایسته‌ى بۆ دروستبكرێت و له په‌رتووكێكدا ژیاننامه و كاره‌كانى بنووسرێته‌وه، ئەوە کەمترین وەفایە بۆ خزمەتی ئەو ژنە مەزنە بە مێژوو و خەباتی ئازادیخوازیی نەتەوەی کورد.