لە سێ‌ رۆژدا 300 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان زیادیان كردووە

01:30 - 2024-02-17
کوردستان
146 جار خوێندراوەتەوە


بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا، رێژەی ئاوی بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان 300 ملیۆن مەتر سێجا زیادیان كردووە.
رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم رایگەیاند: زۆرینەی بەنداوەكانی هەرێم كە كەمتر لە 100 ملیۆن مەتر سێجا ئاو دەگرن، سەرڕێژیان كردووە. بڕی بارانبارین ئەمساڵ باشترە لە ساڵی رابردوو بە جۆرێك ئاستی ئاوی زۆرینەی بەنداوەكانی عیراق بە رێژەیەكی باش زیادیان كردووە و دۆخیان لە ساڵی رابردوو باشترە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا رێژەی ئاوی بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان 300 ملیۆن مەتر سێجا زیادیان كردووە، زۆرینەی بەنداوە بچووكەكانی هەرێمی كوردستان سەرڕێژیان كردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان