كانی عه‌بدول، راهێنه‌ری وه‌رزشی له‌شجوانیه، له هۆڵی وه‌رزشی ئێچ ئاند ئێف كار ده‌كات، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دبلۆمه، له بواری وه‌رزشیدا به‌شداری چه‌ندین سیمینار و خولی كردووه.
كانی عه‌بدول به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: ماوه‌ی 10 ساڵه ئه‌م كاره ده‌كه‌م، له‌پاڵ كاره‌كه‌مدا توانیومه كار بۆ ته‌ندروستی له‌شی خۆشم بكه‌م و به‌رده‌وام بم له راهێنان، سه‌ره‌تا له كاری رۆژانه‌مدا وه‌ك ژنێك تووشی به‌رهه‌ڵستی و ئاسته‌نگی زۆر بووم، چونكه ئه‌و هۆڵانه‌ی كارم تێدا ده‌كرد تیكه‌ڵ بوون و راهێنه‌ری ژنان و پیاوانیش بووم، هه‌ڵبژاردنی ئه‌م پیشه‌یه‌م جگه له‌وه‌ی له ته‌مه‌نی مناڵیمه‌وه حه‌زوخولیام بووه بژێوی ژیانیشمی دابین كردووه، كاره‌كه‌مم خۆشده‌وێت، چونكه هانم ده‌دات به‌رده‌وام به‌ره‌و ژیانێكی ته‌ندروست.
كانی وتیشی: به‌شداری چه‌ندین خول و سیمینارم كردووه، ئێستا خاوه‌نی هه‌موو بڕوانامه‌كانی راهـێنه‌ری و ته‌واوكه‌ری خۆراكی و پڕۆگرامی خۆراكیم، به‌شداری چه‌ندین سیمیناری په‌ره‌پێدان بۆ به‌رزكردنی ئاستی بڕوانامه‌كانم و پیشه‌كه‌م كردووه، ئێستادا خاوه‌نی بڕوانامه‌م له‌جۆری A پڵه‌س، ئه‌زموونم له هۆڵه‌كانی وه‌رزشی به‌ده‌ستهێناوه، خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وامم بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشچوونی كاره‌كه‌م كردووه، ماوه‌یه‌كی زۆری ویست تا گه‌یشتمه ئه‌م ئاسته، چونكه كاره‌كه‌م په‌یوه‌سته به ته‌ندروستی له‌شی كه‌سه‌كانه‌وه كه روو ده‌كه‌نه هـۆڵه‌كانی وه‌رزشی، بۆیه ده‌بێت زۆر ئاگادار و وردبم له كاره‌كه‌مدا به شێوازی راهـێنان و پێدانی به‌هـا خۆراكییه‌كان، چونكه راهـێنان پێویسته بۆ مانه‌وه‌ی له‌شمان به ته‌ندروستی و بۆ به‌رزكرنه‌وه‌ی ئاستی به‌رگری له‌ش و رێكخستنی سیسته‌می هـه‌ناسه‌دان و وه‌رگرتنی بڕی پێویست له گه‌یاندنی ئۆكسجین بۆ دڵ، ئێستا جگه له كاری راهـێنه‌ری وه‌ك پێشكه‌شكاری پڕۆگرامی وه‌رزشی رۆژانه‌ی گه‌لی كوردستان كار ده‌كه‌م، پڕۆگرامه‌كه وه‌رزشییه باس له راست و هه‌ڵه‌ی یارییه‌كان و خستنه‌ڕووی بواره‌كانی وه‌رزش و چۆنێتی راهـێنانه له ماڵه‌وه یاخود له هـۆڵی وه‌رزشی، كار كردن بۆ ژن جێی شه‌رم و عه‌یبه نییه، به مه‌رجێك كارێك بێت گونجاو بێت بۆ كۆمه‌ڵگه، ژنیش وه‌ك هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگه ئه‌ركی رۆژانه و به‌رپرسیارێتی له‌سه‌ره بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی خۆی، من وه‌ك ژنێك به‌رده‌وام كارم كردووه هیچ كاتێكیش كۆڵم نه‌داوه له‌و ئاسته‌نگیانه‌ی هاتوونه‌ته به‌رده‌مم، زۆرترین كاته‌كانم له‌ناو خه‌ڵكدام و توانیومه ئاستێكی باشم هـه‌بێت،
دیانا ئه‌حمه‌د