به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌یاننامه‌ی پارتی ئیراده‌ی نیشتمانی توركمان سه‌باره‌ت به‌بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبه‌ت به‌نه‌مانی كورسی كۆتاكان:
ئازیزان توركمانه ره‌سه‌نه‌كانی شاری هه‌ولێر و كفری،
دادگای فیدراڵی له رێكه‌وتی 21/2/2024 دا بریاری نه‌مانی 11 كورسی كۆتای پێكهاته‌كانی نێو په‌رله‌مانی كوردستانی دا ئێمه هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ بوونی كورسی كۆتا نه‌بووین بۆ پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌نی وه‌ك توركمان و هیچ كاتێكیش پاڵپشتی له‌بوونی ناكه‌ین، چونکە كۆتا مافێكه ده‌به‌خشرێته كه‌مینه‌كان ئێمه نه كه‌مینه‌ین و نە پێویستیشمان به‌به‌خشینە به‌ڵكو ئێمه نه‌ته‌وه‌یەكی ره‌سه‌نی ئه‌م وڵاته‌ین ره‌سه‌نایه‌تی و مێژووی پر سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌م وڵاته‌دا هەردەم دیار و دره‌وشاوه‌یه، ئه‌گه‌ر كه‌سانێكیش هه‌بێت ئه‌م مێژووه پر سه‌روه‌رییه‌مان نه‌زانێت پێویسته بیخوێنته‌وه و به‌دواداچوون بكات له كتێب و لێكۆلنه‌وه مێژووییه‌كاندا ئه‌وكات ئاشنا ده‌بێت به ره‌سه‌نایه‌تی و شارستانیه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
ده‌كرێ كۆتا بۆ ماوه‌یەكی كاتی په‌سند بكرێ، به‌ڵام كورسی كۆتا هه‌روه‌ك چۆن زیانی نییه هیچ كاتێکیش سوودی نه‌بووه.
به‌ڵام بڕیاری نه‌مانی كورسی كۆتا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌سوودیان لێ بینیوه بڕیارێكی ناخۆشه، چونكه ئه‌و هاوكاریانه‌ی تا ئێستا بۆیان ده‌هات به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان لێیان ده‌بردرێت.
به‌بڕوای ئێمه یه‌كه‌مین نه‌هامه‌تی كه به‌شێوه‌كی گشتی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی عیراقدا هات دابه‌شكردنی ئازووقه‌بوو له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یكگرتووه‌كانه‌وه، چونكه هاووڵاتیانی فێری ته‌مبه‌ڵی و ناچالاكی كرد،
دووه‌مین نه‌هامه‌تی تایبه‌ت بوو به‌نه‌ته‌وه‌ی توركمان كاتێك كورسی كۆتایان بۆ نه‌ته‌وه‌ی توركمان دیاری كرد.
به‌بڕوای ئێمه كۆتا هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌یەك، گوایه توركمانه‌كان خاوه‌نی پێنج كورسی كۆتای په‌رله‌مانی كوردستانن، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاره‌كان به‌هیچ شێوه‌یەك ده‌ستیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی توركمان به‌رز نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه هەرکاتێک بەرژەوەندی تاکەکەسیان لە هەر شوێن و لایەنێک بوایە هه‌رده‌م له‌ئاماده‌باشیدابوون و ده‌ستیان به‌رز ده‌كرده‌وه.
بۆیه نه‌مانی كۆتا بۆ توركمانه‌كان له‌بری خه‌مباری به‌ڵكو جێگای دڵخۆشییه و نه‌ته‌وه‌كه‌مان چاوی روون.
ئێستا كات كاتی به‌خۆهاتنه‌وه‌و له‌خه‌و هه‌ڵسان و راچڵه‌كینی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه، ئه‌گه‌ر هاتوو نوێنه‌رانمان له‌خوله‌كانی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌ركی خۆیان وه‌ك نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌یان به‌جێ گه‌یاندبا دڵنیا بن هیچ كات بابه‌تێكی ئاوا له‌دادگای فیدراڵی گفتوگۆی له‌سه‌ر نه‌ده‌كرا.
له‌مڕۆ به‌دواوه هه‌ر كه‌سێك كه‌خۆی به‌نیشتمانپه‌روه‌ر و نه‌ته‌وه‌یی داده‌نێت ئێستا كاتیه‌تی پێویسته ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی به‌جێ بگه‌یه‌نێت.
پێویسته ده‌ست له‌نێو ده‌ست بۆ داهاتویەكی گه‌شتر كار بكه‌ین هه‌روه‌ك مێژووی پر سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌مان سه‌ربه‌رزانه رێ بكه‌ین و به‌رگری له‌مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بكه‌ین.
نه‌ته‌وه‌كه‌مان نه‌ته‌وه‌یەكی ره‌سه‌ن و چالاكه به‌سه‌ر گشت ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌كانی ژیان سه‌رده‌كه‌وێت، خوای گه‌وره‌یار و یاوه‌رمان بێت.
محمود چلبی
سەرۆکی پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمان.