هەموو رێگەکان دەچنەوە رۆما؟

10:50 - 2024-02-25
دووتوێ
82 جار خوێندراوەتەوە
#زانستیانە سەلمێنراوە هەموو شارە ستراتیژییەکان دەچنە سەر رۆما

زۆربەمان ئەو قسەیەمان گوێ لێبووە یان خوێندۆتەوە کە دەڵێت «هەموو رێگەکان دەچنەوە رۆما» ئەو وتەیە لەخۆڕانەوتراوە و مێژووەکەی بۆ سەدەی پانزەیەم دەگەڕێتەوە، ئەو کاتەی یەکێک بووە لە گەورەترین پایتەختەکانی جیهان و بەهێزترین حوکمی دیکتاتۆری لێ بووە، ئەو شارە کۆنە 750 ساڵ پێش زایین لەسەر دەستی دوو برا «رومۆلۆس و ریمۆس» بەناوێکی تر دروستکراوە، لەسەر دەسەڵاتی ئەو شارە بۆتە شەڕیان و سەرئەنجام رۆمۆلۆس براکەی خۆی کوشتووە و شارەکەی بە سێ پیتی یەکەمی ناوی خۆی ناوناوە، دەسەڵات لەو شارە سیستەمی کۆماری پیادەکراوە دواتر یۆلیۆس قەیسەر لە سەدەی 27 ی پێش زایین کردوویەتی بە ئیمپراتۆریەت و ئەو حوکمە نزیکەی 500 ساڵی خایاندووە.

دەستی بگاتە هەموو شوێنێک
دوای ئەوەی بەدرێژایی مێژوو ئەو شارە تا هاتووە گەورەتر و و فراوانتر بووە، دەسەڵاتداران بۆ گەیشتن بە ناوچەکانی تر چەند رێگەیەکیان کردبۆوە بە شێوەیەک کە هەر رێگەیەکیان بگرتبایە کۆتاییەکەی دەچۆوە سەر ئەو شارە، ئەمەش بۆ ئەوەیان بووە سوپای ئیمپراتۆریەتی رۆما دەستی بگاتە هەموو شوێنێک، ئەو وتەیەش تا ئەم ساڵانەی دوایش بریتی بوو لە فەرهەنگێکی زمان و لەسەر بنەمای گەورەکردنی شارەکە سەرەتا لەلایەن ژمارەیەک شاعیر و رووناکبیرەوە دەوترا، دواتر بووە گشتی، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا ژمارەیەک شارەزا و ئەندازیاری ئەڵمانی توێژینەوەی زانستیان لەسەر کرد لەسەر ئاستی هەموو ئەوروپا چەند سەدان شوێنیان دەستنیشانکرد بۆ ئەوەی بزانن ئایا دەچنەوە سەر تۆڕی رێگەی بەستنەوە بە رۆما یان نا، سەرئەنجام دەرکەوت هەموو شوێن و شارە ستراتیژییەکانی وەک پاریس و بەرلین و ئەسینا و ئەستنبۆل و لەندەن و سەدان شوێنی تر نزیکترین رێگە بۆ رۆما دروستکراوە و رێگەکانیش لقی تریان لێ جیادەبێتەوە و هەر هەمویان دەچنەوە سەر ڕۆما.

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان