سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی سەڵاحەدین موهتەدی دەکات

03:22 - 2024-03-04
کوردستان
207 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 4/3/2024 مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە سلێمانی لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، سەردانی سەڵاحەدین موهتەدی سیاسەتمەداری کورد و رووناکبیر و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال-یان کرد.
لەو بەسەر کردنەوەیەدا، مەکتەبی سکرتاریەت لە دۆخی تەندروستی سەڵاحەدین موهتەدی-یان پرسی و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە باشبوونی تەندروستی و هیوای هەمیشە سەلامەتییان بۆ خواست و رۆڵیان لە خزمەتکردن بە مافەکانی گەلی کورد،  پرسە سیاسی و کایە رووناکبیرییەکان بەرزنرخاند کە خاوەنی روئیا و قەڵەمێکی دیار و سەنگینی گەلەکەمانە.
هەر لەو دیدارەدا سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال بە پێزانینەوە لە خەباتی سیاسی و قەڵەمی بە بڕشتی سەڵاحەدین موهتەدیان روانی و ئامادەییان دەربڕی بۆ جێبەجێکردنی هەر ئەرک و خزمەتێک پێیانبسپێردرێت.
لە بەرامبەردا مامۆستا سەڵاحەدین موهتەدی سوپاس و پێزانینی دەربڕی بۆ ئەو بەسەرکردنەوەیە و یاد و یادەوەرییەکانی سەرۆک مام جەلالی بەرزڕاگرت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان