نەوەکان خۆشەویستترن

10:53 - 2024-03-17
دووتوێ
89 جار خوێندراوەتەوە
#باپیرە و داپیرەکان نەوەکانیان زۆر خۆشدەوێ

لە کەلتوری زۆر وڵاتاندا وا باوە باپیرە و داپیرەکان نەوەکانی خۆیان واتە مناڵی کوڕ و کچەکانیان زۆر خۆشدەوێ و بگرە لە مناڵەکانیان خۆشتریان دەوێن، ئەوە ئەگەر جاران ئەگەر تەنها قسەیەکی نەستەق بووبێت ئەوا ئێستا زانستیانە دەرکەوتووە ئەمە راستییە و نکوڵی لێناکرێت.
بۆیەکەمینجار لە مێژوودا توێژینەوەیەک ئەوە دەسەلمێنێت باپیرە و داپیرەکان بەجۆرێک هۆگری نەوەکانیانن لە دڵ و چاوی خۆیانیان خۆشتریان دەوێن، ئەمەش بایۆلۆجییە و بەدەست خۆیان نییە،   زانایان لە زانکۆی Imori ئەمریکی توێژنەوەیان لەسەر 50 داپیرە و باپیرە کردووە، بۆ ماوەیەک وێنەی نەوەکانیان خستونەتە بەرچاو و بە ئامێری پێشکەوتوو و رەچاوی دڵ و دەروون و مێشکیان کردوون تا بزانن کاردانەوەیان لەگەڵ ئەو وێنانەدا چۆن بووە، بۆیان سەلماوە ئەو بەشەی مێشکیان کە پەیوەندی بە سۆز و خۆشەویستی و هەستەوە هەیە گەشەی کردووە و دڵیان زۆرخۆش بووە، لەو کاتانەش خۆشتر بووە کە وێنەی کوڕ و کچەکانی خۆیان بینیووە، توێژینەوەکە ئەو ئەزمونەی چەند جارێک و لە چەند شوێنێک و لەسەر ژمارەیەک خەڵکی نەتەوەی جیاجیادا کردووە.
ئەو زانایانە بۆیان دەرکەوتووە کە پیرەکان نازناوی داپیرە و باپیرەیان پێخۆشترە وەک لە بابە و دایە، چونکە کە مناڵەکانی خۆیان بە گەورەیی دەبینن وەک جاران و سەردەمی منداڵیان لەزەت لە هەڵسوکەوت و ژیان و هەست و جووڵەکانیان نابینن، بگرە هەندێکجار رقیشیان لە رەفتارەکانیان دەبێتەوە بەتایبەتیش زۆری لە مناڵەکانیان دڵرەق و بێ بەزەیی و بێوەفا دەردەچن، کاتێک سەردەمی منداڵی و مێردمنداڵیان بیردەکەوێتەوە ئاخی بۆ هەڵدەکیشن، بۆیە هەر بەچاوی کوڕو کچەکانیشیان سەیری نەوەکانیان دەکەن و زۆریان خۆش دەوێن، ئەو هەستە جوانەی باپیرە و داپیرەکان دوو راستی دەسەلمێنێت یەکەمیان ئەوەیە منداڵ خۆی بوونەوەرێکی پاک و راستگۆ و بەستەزمانە و وا لەپیرەکان دەکات کە هەستیان بەرامبەر بجووڵێ و دووەمیشیان ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە کە دەڵێت نەوەکەی لە مناڵەکەی خۆی خۆشتردەوێت.

سەرچاوە:Proceedings 

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان