سەرۆکی پەرلەمان پێشوازیی له‌ باڵیۆزی نوێی رۆمانیا له‌ عیراق كرد

02:22 - 2022-06-08
عیراق
549 جار خوێندراوەتەوە



د.رێواز فایەق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ رادۆ دۆبرێ، باڵیۆزی نوێی رۆمانیا له‌ عیراق كرد.

له‌ دیدارێكدا كه‌ هۆریا پیترسكۆ، كونسوڵی گشتیی رۆمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یبوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی ئاراسته‌ی باڵیۆزی نوێ كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ ئه‌ركه‌ تازه‌كه‌یدا.
پاشان باس له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆمانیا و تووندوتۆڵكردنی زیاتری ڕایه‌ڵه‌ فه‌رهه‌نگی و كلتوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرا.

 د.رێواز فایەق رایگه‌یاند: په‌رله‌مانی كوردستان سوپاس و پێزانینی تایبه‌تیی خۆی پێشكه‌ش به‌ رۆمانیا ده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوكارییانه‌ی كه‌ له‌ شه‌ڕی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشدا پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمی كوردستانیان كرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان