دیانا ئه‌حمه‌د
دێرین عیزه‌دین حسێن، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس، جگه له راگه‌یاندن چه‌ندین خولی سه‌ركردایه‌تی، TOT راهێنانی راهێنه‌ران )ی وتۆته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندین سیمیناری ده‌رباره‌ی جێنده‌ری و به‌شداری ژنان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا پێشكه‌ش كردووه.
دێرین عیزه‌دین به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: له‌ئێستادا له راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ كارده‌كه‌م، ماوه‌ی 12 ساڵه له راگه‌یاندن كار ده‌كه‌م، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م بۆ دروست نه‌بوو بڕوانامه‌ی راگه‌یاندن به‌ده‌ست بهێنم، به‌ڵكو خۆڕسكانە ده‌ستم پێكرد، چونكه خه‌ونم بوو هه‌نگاوم بۆ ده‌نا، تا ئێستا له‌بواری راگه‌یاندن چه‌ند خولێكم بینیوه و بروانامه‌ی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیم به‌ده‌ست هێناوه، له‌پاڵ كاری رۆژنامه‌نووسیم هیچ كاتێك نه‌وه‌ستاوم له هه‌وڵی به‌ره‌و پێشچوونی تواناكانم، هاوكات یه‌كێتيی نیشتمانيی كوردستان هه‌میشه پشتیوانم بووه.
دێرین وتیشی: به‌شداری ده‌یان چالاكی و خولی هۆشیاری و سه‌ركردایه‌تی و به‌ڕێوه‌بردن و چه‌ندین خولی جۆراو جۆری ترم كردووه، هاوكات 40 بڕوانامه‌ی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیم به‌ده‌ستهێناوه، راگه‌یاندن و نووسین خولیام بووه، پێم وایه ئه‌و ژنانه‌ی كه له راگه‌یاندن كار ده‌كه‌ن له هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كدا ئه‌وانه‌ن كه زیاتر نوێنه‌رایه‌تی ژنانی كۆمه‌ڵگاكه‌یان ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ن كه ئه‌ركی به‌ره‌وپێشچوونی كۆمهڵگاو به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری و گوزه‌رانی ژنانی وڵاته‌كه‌یان له‌سه‌ر شانه، بۆیه هه‌رده‌م ئه‌وانه‌ی له بواری راگه‌یاندن كار ده‌كه‌ن ده‌بێ هه‌نگاوێك له‌پێش كۆمه‌ڵگا بن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پێشڕهوویان بكه‌ن، له بواره‌كانی ژنان و سیاسه‌تدا 98 وتارم هه‌یه، له‌وه‌ته‌ی كورد هه‌یه له هه‌موو بواره‌كاندا ژنان له‌پیاوان كه‌متر نه‌بوون جێگای سه‌ره‌نج و تێڕوانینی گه‌لانی تریش بوون له‌بواری هونه‌ر و نوسین و به‌رگری و چه‌كداری له‌بواری سیاسه‌ت و حكومداری و به‌ڕێوه‌بردن، ده‌توانین بڵێین به‌شی گه‌وره‌ی سه‌ركه‌وتنه كانی پیاوان به‌پشت به‌ستن و هاندان و راوێژی ژنه‌كان بووه بۆیه جێگای خۆیه‌تی ژنانی كورد به جیاواز له ژنانی جیهان سه‌یر بكرێت، هیچ سه‌ركرده‌یه‌ك هێنده‌ی جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال گرنگی به رۆڵ و پێگه و توانای ژن له ناو حزبه كوردییه‌كانی باشووری كوردستاندا نه‌داوه، زۆر گرنگه پێگه‌ی ژن به‌هێزتر بكرێت.