گۆڕستانی سیکەنەو سەرخان لە گوندی سیکەنە لەسنوری پشدەر یەکێکە لە ناوچە مێژوویەکان لە هەرێمی کوردستان و مێژووەکەی بۆ زیاتر لە هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە ، لە گۆرستانەکەدا کۆمەڵێک کێلی کۆن و پڕ نەخش و نیگاری تێدا بەجێماوە، کە بەپێی وتەی شوێنەوار ناسان هێما و نیشانەی سەر کێلەکان، لە خۆر، خاچ، ئەستێرە، شمشێر، چەک پێکهاتوون و بەشێکیان دروشمی و نوسینی ئاینیان لەسەرە و پەیڕەوانی چەند ئاینێکی جیاواز تێیدا نێژراون.