بەنداوی دەربەندیخان تەنیا 73 سانتیمەتری ماوە پڕ ببێت

05:57 - 2024-04-20
کوردستان
78 جار خوێندراوەتەوە

بە هۆی رێژەی باران بارینی زۆر لەم زستانەدا، ئاستی ئاوی گلدراوە لە بەنداوی دەربەندیخان بە تەواوی زیادی کردووە و بە تەواوی نزیک بووەتەوە لە سەرڕێژبوون.
هەر لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوەبەرانی بەنداوی دەربەندیخان، رایانگەیاند: ئێستا تەنیا 73 سانتیمەتری ماوە بەنداوەکە پڕ ببێت و سەرڕێژ بکات.
هاوکات پێشبینی دەکەن، رۆژانی داهاتوو بە هۆی رژانی ئاوی لقەکانی تری رووباری سیروان بۆ ناو بەنداوەکە، ئاوی بەنداوەکە بەتەواوی زیاد بکات و سەرڕێژ بکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان