وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق رایگەیاند: ئەمساڵ ساڵێکی پڕخێروبەرەکەت بووە بۆ بەرهەمی کشتوکاڵی بەتایبەتی گەنم، هەربۆیە دەکرێت نازناوی ساڵی زێڕینی لێ بنێین، چونکە پێدەچێت بەرهەمی گەنم بگاتە سەرو 6 ملیۆن تۆن. لەبارەی هۆکاری بەرزبوونەوەی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ، د.مەهدی ئەلقەیسی راوێژکار لە وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق بە رۆژنامەی «الصباح» ی راگەیاند: هۆکاری ئەم بەرزبوونەوەیە بە پلەی یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ پشتگیرییکردنی حكومەت بۆ کەرتی کشتوکاڵ، هەروەها بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای نوێ لە بواری کشتوکاڵیدا، بەتایبەتی لەبواری ئاودێرییدا.
رۆژنامەی الصباح