تیرۆریستانی داعش هەڕەشە لە یاری تۆپی پێی ئەوروپا دەکەن

12:33 - 2024-05-12
جیهان
154 جار خوێندراوەتەوە


گروپی تیرۆریستی داعش بە نیازە چالاکییە تیرۆریستییەکانی لە ئەوروپا زیاد بکات و بۆ ئەو مەبەستە چەندین کەسی رەوانەی ئەوروپا کردووە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، میدیاکانی ئەڵمانیا رایانگەیاند: گروپی تیرۆریستی داعش، لقی داعشی خۆراسان، ژمارەیەک چەکداریان لەشێوەی کۆچەر رەوانەی ئەڵمانیا کردووە و ئێستا مەترسین بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ئەو وڵاتە.
هەروەها ئاماژەیان بەوەشدا، ئەو چەکدارانە بە نیازن لە کاتی بەڕێوەچوونی خولی تۆپی پێی ئەوروپا، کردەوەی تیرۆریستی بکەن. بۆ ئەو مەبەستە، چەند ئامادەکارییەکیشیان کردووە.
هاوکات ئەوەشیان ئاشکرا کرد، لەماوەی رابردوودا چەند ئەندامێکی گروپی تیرۆریستی داعشی خۆراسانیان لە ئەڵمانیا دەستگیرکردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان